بەهۆی بەرنامەی F.lux چاوەکانت لە شاشەی کۆمپیوتەر بپارێزە!

flux-icon

.

سڵاو به‌ڕێزان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ ئێمه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر لاپتۆپ و دیسكتۆپ ده‌مێنینه‌وه‌، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕووناكی شاشه‌كانمان بگونجێنین بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كه‌متری له‌سه‌ر چاوه‌كانمان هه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ڕێگای بەرنامەیەکەوە ئه‌م ڕووناكیانه‌ بگونجێنین و بتوانین كاریگه‌ری ڕووناكی بۆ چاو كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌. بەرنامەکە ناوی (F.lux) ـه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌م بەرنامە به‌رده‌سته‌، ده‌توانن بەرنامەکە له‌ ماڵپەڕی فەرمی به‌رنامه‌كه‌ داببه‌زێنن : https://justgetflux.com

دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌تان دابه‌زاند ، به‌رنامه‌كه‌ بكه‌وه‌ ، وه‌كو ده‌بینن به‌رنامه‌كه‌ خۆكارانه‌ ڕووناكی شاشه‌ ڕێك ده‌خات ئه‌ویش به‌هۆی كات (شه‌و، ڕۆژ) هه‌ر چه‌ند كاته‌كه‌ به‌ره‌و ئێواره‌ و شه‌و بڕوات ڕووناكیه‌كه‌ کەمتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر چاو كه‌م بكاته‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌  ده‌توانیت خۆت ڕووناكیه‌كه‌ ڕێك بخه‌یت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر (Settings)، له‌ به‌شی ڕێكخستن دوو به‌ش هه‌یه‌ كاتی ڕۆژ (Daytime) و له‌ شه‌ودا (At night) ده‌توانیت له‌ به‌شی ده‌ی تایم ده‌ستكاری ڕووناكی كاتی ڕۆژ و كاتی شه‌و بكه‌یت. هه‌ر له‌ به‌شی ڕێكخستنه‌كان ده‌توانیت به‌رنامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌كاربخه‌یت ئه‌ویش بۆ كاری دیزاین و شتی تر.

….

سه‌رچاوه‌: kitn.net


 _________________________________

You may also like...