چه‌وری له‌شت بتوێنه‌وه
پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وانی (The American Journal of Clinical Nutrition) ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و شیرانه‌ی چه‌وریان زیاتره، باشترن تاوه‌كو ئه‌و شیرانه‌ی چه‌وریان كه‌مه.
ماڵپه‌ڕی (ڤونده ڤایب)ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و شیرانه‌ی چه‌وریه‌كه‌یان (3%) زیاتره، یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن‌و خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ له‌و جۆره شیره له‌ڕۆژدا، واته كوپێك له‌پێش نانی به‌یانی‌و كوپێك پێش نانی نیوه‌ڕۆ، ده‌بێته‌هۆی سوتاندنی چه‌وری جه‌سته، ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات‌و هه‌ستێكی تێرت پێده‌به‌خشێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، جگه له‌وه‌ش، كالیسیۆمێكی زۆری تێدایه، كه ئێسك به‌هێز ده‌كات‌و هۆكارێكی تره بۆ سوتاندنی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها شیر، به‌ڵكو ئه‌و په‌نیرانه‌ی كه چه‌وریشیان زۆره، به‌هه‌مانشێوه یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری جه‌سته ده‌ده‌ن.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی
_________________________________