بهگهرمكردنهوه ژه‌هراوی ده‌بن
پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه هه‌ندێك خۆراك ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌مرۆڤ له‌كاتی گه‌رمكردنه‌وه‌دا، هه‌ندێك له‌خانمان به‌هۆی سه‌رقاڵیان ناتوانن هه‌مو ژه‌مه‌كان خواردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌وا هه‌ڵده‌ستن به‌گه‌رم كردنه‌وه‌ی خۆراكه‌كانی ژه‌می پێشوتر، كه ئه‌م خۆراكانه ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به‌له‌شی مرۆڤ.
هه‌ندێك له‌و خۆراكانه ده‌بنه هۆی دروست بونی چه‌ندین نهخۆشیو زیانبه‌خش بۆ له‌ش، ته‌نانه‌ت ده‌بنه هۆی ژه‌هراوی بونی له‌شی مرۆڤ، له‌گۆڤاری (ومێن ده‌یلی) دا هاتوه كۆمه‌ڵێك خۆراك كه به‌گه‌رم كردنه‌وه ده‌بنه هۆی ژه‌هراوی بونی له‌شی مرۆڤ، ئه‌مانه‌ش ئه‌و خۆراكانه‌ن.
1-قارچك:
ده‌بێت كه ئاماده‌كرا خێرا بخورێت، نابێت بمێنێته‌وه‌و جارێكی دیكه گه‌رم بكرێته‌وه.
2-شێلم:
ده‌وڵه‌مه‌نده بهنیترات، نابێت گه‌رم بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و گه‌رم بكرێته‌وه ئه‌وا مادده‌ی نیتراتهكه ده‌بێته مادده‌ی نیتریت، كه ئه‌مه‌ش زۆر زیانبه‌خشه.
3-په‌تاته:
ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سوده خۆراكیه‌كانی، به‌گه‌رم كردنه‌وه سوده‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی ژه‌هراوی.
4-گۆشت:
بهگهرمكردنهوهی گۆشت پێكهاته پڕۆتینیهكانی ده‌گۆڕێت كه‌تێیدایه، ئه‌گه‌ر بێت‌و زۆر گرنگ بو ئه‌توانیت گه‌رمی بكه‌یته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند، واته نابێت زۆر گه‌رم بكرێت.
5-كه‌ره‌وز:
هه‌روه‌ها كه‌ره‌وز پێكهاتوه له‌مادده‌ی نیترات، ده‌بێت به‌فرێشی بخورێت.
6-هێلكه:
یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه مه‌ترسیه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر له‌شی مرۆڤ بهگهرمكردنێكی زۆر، ده‌بێت كه ئاماده‌كرا خێرا بخورێت، یان به‌ساردی بخورێت، ئه‌گه‌رنا سوده ته‌ندروستیه‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ ژه‌هر.
7-سپیناخ:
ئه‌میش یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده بهنیترات، له‌كاتی گهرمكردنهوهیدا ئه‌و نیتراته ده‌گۆڕێت بۆ نیتریت، زانراوه نیتریت هۆكاری توشبونه به‌زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان، ترسناكترینیشیان شێرپه‌نجه‌یه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ن كه سپیناخی فرێش بخۆن.
ڕادیۆ ناوخۆ
http://radionawxo.org/kurdi/index.php/strange/helth/item/17920-2015-05-02-15-01-10.html
_________________________________