ته‌واوی زانیاری ده‌رباره‌ی سیسته‌می لینوكس Linux OS
_____________
1.1. لینوكس له‌كوێ ده‌ست
ئه‌كه‌وێت؟
2.1. چه‌ند به‌سته‌رێكی گرنگی
لینوكس.
3.1. جیاوازیی له‌گه‌ڵ ویندۆز چییه؟
3.2.2. كام له كاڵاڕهقهكان له‌لایه‌ن
لینوكسهوه پشتگیری ئه‌كرێن؟
1.3. خۆ ئاماده‌كردن بۆ
دامه‌زراندن
2.3. ئه‌و شتومه‌كانه‌ی
بۆ دامه‌زراندن پێویستن.
4.3.
پارچه‌كردن و جێگه له‌سه‌ر هارددرایڤ (Hard Drive).
1.4.3. چ فایلسیستهمێك بۆ
لینوكس پێویسته؟
2.4.3. ئایا ده‌توانرێت ویندۆز و لینوكس پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك كۆمپیوته‌ر بن؟
=========================
لینوكس سیستمێكه وه‌ك هه‌موو سیستمی
كارپێكردنه‌كانی دی (ویندۆز، یونیكس، نۆڤڵ، هتد) كه له سه‌ره‌تادا ته‌نها وه‌ك
ئاره‌زوویه‌كی خوێندكارێكی لاو به‌ناوی (لینوس
تورڤالدس)ه‌وه كه له زانكۆی هلسنكی-فینله‌نددا ده‌یخوێند دروست كرا.
لینوس گرنگیی به‌سیسته‌می مینیكس
(Minix) كه سیسته‌مێكی بچووكی یونیكس (UNIX)ه
دابوو، وه بڕیاری دا كه ئه‌م سیسته‌مه پێش بخات چونكه له پێوانه‌ی مینیكسدا
نه‌مابوو. له ساڵی 1991 ده‌ستی كرد به كار كاتێك یه‌كه‌م ده‌رچوو (Version)ی 0.2ی
هێنایه به‌رهه‌م و به‌رده‌وامی كاری تیا كرد تا ساڵی 1994 كه ده‌رچووی 1.0 ی
ناوك (Kernel)ی لینوكس هاته كایه‌وه. ئێستا
(04.05.2003) تازه‌ترین ناوكی لینوكس ده‌رچووی 2.4 كه له 2001 هاتۆته كایه‌وه و
پێشكهوتووخوازانیش هه‌ر به‌رده‌وامن.
لینوكس پێش خراوه له‌ژێر سایه‌ی گنو (GNU) وه
سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به خۆڕاییه و له‌به‌رده‌ست دانراوه بۆ هه‌مووان.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لینوكس و
دابه‌شكه‌ره‌كانی (Ditributions)
مه‌رجه هه‌میشه به‌خۆڕایی بن! كۆمپانیاكان و پێشكه‌وتووخوازه‌كانی له‌وانه‌یه
زۆر جار به‌رامبه‌رێك یان پاره داوا بكه‌ن كاتێك كه سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به
خۆڕایی بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
لینوكس له‌وانه‌یه به‌كار بهێنرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی به‌رفراوان وه‌ك
ڕایه‌ڵه، پێشخستنی
كاڵانهرمهكان و هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌نارێكی كۆتایی بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان، زۆر جار
لینوكس وه‌ك یه‌كێك له هه‌ره باشترین ئه‌لته‌رناتیڤێكی نرخ هه‌رزان له‌چاو
سیستمه‌كانی تر به‌كار دێت.
بوونی سروشتی ده‌ستكه‌وتن و چالاكیی لینوكس وای كردووه كه ئه‌مڕۆ له ته‌واوی
جیهاندا ئاشنا بێت و زۆربه‌ی پێشكه‌وتووخوازانی پرۆگرام سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به‌كار
ده‌هێنن به‌پێی پێویستی خۆیان. له‌م كاته‌دا به ده‌یان
پرۆژه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه
كه ده‌رگایان بۆ لینوكس كردۆته‌وه بۆ ڕێكخستنی کاڵاڕهقهكان و مه‌به‌ستی
جۆراوجۆر.
لینوكس لۆگۆیه‌كی یاسایی‌ی هه‌یه،
پێنگوینی لینوكس كه (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی هه‌ڵیبژاردووه بۆ ده‌ربڕینێك بۆ ئه‌و
سیسته‌می كارپێكردنهی دروستی كرد.
لینوكس چۆن ئه‌خوێنرێته‌وه؟ باشتر وایه گوێ له ده‌نگی (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی
بگیررێت
بۆ دڵنیایی له‌م كورته
ئاودیۆیهدا به
زمانی ئینگلیزی به‌ده‌نگی خۆی ده‌یخوێنێته‌وه.
1.1. لینوكس له‌كوێ ده‌ست
ئه‌كه‌وێت؟
بۆ ده‌ستكه‌وتنی لینوكس ڕێگای جۆربه‌جۆر هه‌یه، دیاره وه‌ك زانراوه لای هه‌مووان
باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك لینوكسی هه‌بێت و بتوانێت ( سیدی)یه‌كه‌ی یان
ڕوونووسهكهیت
بداتێ. به‌ڵام گه‌ر خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ناو تۆڕ (internet) بێت، ئه‌وا
ده‌توانیت له‌و ڕێگه‌یه‌وه دایبگرێت باشترین
به‌سته‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ئه‌م ماڵپه‌ره‌یه. هه‌ڵبه‌ته
زۆربه‌ی ئه‌و دابه‌شكه‌رانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی خۆیان هه‌مان شتیان كردووه
واته هه‌ر دابهشكهرێك و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی بۆ داگرتن خستۆته به‌رده‌ستی گشتی.
شایانی باسه كه كه‌سانی شاره‌زا به لینوكس ئه‌توانن خۆیان سیسته‌مێكی نوێ
پێكه‌وه بنێن به بێ پێوستی به دابهشكهرهكان ئه‌ویش له ماڵپه‌ڕی
ل.ف.س ی ناسراو به
Linux from scratch .به‌ڵام پێم وابێ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه به نیازی ناسینی
لینوكس و فێربوونی بخوێنێته‌وه پێویست ناكات سه‌ری خۆی به ل.ف.س ه‌وه بیهشێنی
چوونكه هێشتا زووه بۆی.
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری پرۆگرام و كاڵانهرماكانی تر لینوكسیش ده‌كڕرێت له
بازاڕدا!!
زۆر گرنگه ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه:
كاتیك لینوكس ئازاده و خۆڕاییه به سیسته‌م و سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، بۆچی به پاره‌ش
ده‌فرۆشرێت خۆ ئه‌م سه‌ر به گنو و له‌بابه‌تی
(Free Software Foundation )ه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسانه!! چونكه ئه‌و دابه‌شكه‌رانه لینوكس له‌ڕێی ل.ف.س
ه‌وه دێنن و گشت پاكه‌ت یان پرۆگرامه‌كانی
دههاوگهرێنن
له‌سه‌ر بنه‌مای پێوستی و به چاكزانینی كارمه‌نده ته‌كنیكییه‌كانیان به‌و
شێوه‌یه خۆیان دایده‌ڕێژن و ده‌ستكاریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ناوكی (Kernel)
لینوكسیش له www.kernel.org دائه‌گرن و
ئه‌ویش به ئاره‌زوو و یستی خۆیان دههاوگهڕێنن، هه‌ندێك مۆدێل (له سیستمه‌كانی
مایكرۆسۆفتدا به driver ناو نراوه )یشی بۆ ده‌نووسن، به‌دووریشی مه‌زانه كه
هه‌ندێك له خۆبهختكهرهكان كه ناوكی لینوكس پێشده‌خه‌ن، هه‌مان كات له
یه‌كێك له كۆمپانیاكانی یان دابه‌شكه‌ره‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی لینوكسدا ئنجا
ئه‌گه‌ر سیسته‌م بێت یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری بێت كارمه‌ند بن. كه‌واته ئه‌م
كۆمپانیا یان دابه‌شكه‌رانه ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن و پاشان هه‌موو كاره‌كان
ده‌خه‌نه سه‌ر (سیدی) و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه خۆشیان
كارئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ر ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ندێك كاڵانهرمی یارمه‌تیده‌ر
ده‌نووسن بۆ ئاسانكردنی دامه‌زراندنی سیستمه‌كه و چه‌ند ڕێنماییه‌كیش ده‌خه‌نه
سه‌ر په‌ڕتووكێكی بچووك.
له‌به‌ر ئه‌م كارانه لینوكس ده‌كه‌وێته بازاڕی بازرگانییه‌وه و به چه‌ند ناو و
ده‌رچوونی جیاجیا وه‌ك ڕێدهات، دیبیان، ماندرهك، هتد، و به‌رامبه‌ری بۆ داوا
ده‌كه‌ن.
2.1. چه‌ند به‌سته‌رێكی گرنگی
لینوكس.
ماڵپه‌ڕی یاسای لینوكس:
لینوكس بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ دایبڕێژن:
http://www.linuxfromscratch.org
داگرتنی لینوكس به دابهشكهره جۆربهجۆرهكانیهوه:
ژمێریاری لینوكس،
ههروههابهكارهێنهرهكانی ئه‌توانن لێره خۆیان تۆمار بكه‌ن:
مه‌ڵبه‌ندی زانیاریی لینوكس:
داگرتنی ناوكی لینوكس:
زۆر لهبهستهرهكانی لینوكس لێره پۆلێنكراون:
نووسراوه گرنگه‌كانی لینوكس:
3.1. جیاوازیی له‌گه‌ڵ ویندۆز چییه؟
كورد گوته‌نی (عه‌رز و ئاسمان)، به‌كارهێنه‌ره‌كانی ویندۆز، مایكرۆسۆفت وای
لێكردوون له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سوور و شینی
ڕووپهڕهكانیان
زۆر خۆشحاڵبن، بۆ به‌كارهێنانی هه‌ر پرۆگرامێك دوو كرته یان هه‌ندێك جار یه‌ك
كرته ڕاسته‌وخۆ پرۆگرامه‌كه بكرێته‌وه و كاری پێوستی خۆیانی تیا ئه‌نجام بده‌ن،
به‌وێنه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌ری
جووڵاوی سه‌ر
ڕووپه‌ڕ زیاتر عاشقی ویندۆز ببن، بازاڕ و بازرگانانی ئه‌مڕۆش كه ئه‌و ڕاستیه
ده‌بینن، زۆربه‌ی زۆری كاڵانهرمهكانیان و پرۆگرامه جۆربه‌جۆره‌كانیان ته‌نها بۆ
ویندۆز دروست ئه‌كه‌ن( هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وان كار ئاسانییه گه‌ر پرۆگرامێك ته‌نها
بۆ یه‌ك سیستم دروست بكه‌ن، نه‌ك بۆ سیستمی جیاجیا!)، ئه‌مه و زۆری تریش وای
كردووه چ له بازاڕ، و چ له به‌كارهێنه‌ران كه زیاتر سوور بن له‌سه‌ر ئه‌و
سیستمه سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دیاره ئه‌م وتانه له‌وه ناچێت هیچ كه‌س وا لێبكات كه دژ به بۆچوونه‌كانی
مایكرۆسۆفت بوه‌ستن به‌ڵكوو لایان وایه كه ته‌كنه‌لۆژیا پێویسته به‌م شێوه‌یه
بۆ مرۆڤ ئاسانكاری بكات. به‌ڵام كاتێك دوای كردنی كارێك به زۆربه‌ی زۆری
پرۆگرامه‌كانی ویندۆز بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك یان زۆرتر كه له‌پڕ پرۆگرامه‌كه وه‌ك
مریشكێكی لاواز مردار ده‌بێته‌وه و كاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌و كاته
له‌وانه‌یه بڵێ ئاخ، یان ئۆی، ئه‌بێ له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه به‌كوردیه‌كه‌ی
وه‌ك منداڵان له گه‌مه‌كردن به‌كاری دێنن (شیڕ)، ده‌ستپێبكه‌ره‌وه!!!
زۆر جار گله‌ییشی لێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه له‌شوێنێكدا كارمه‌ند بێت، پێی
ئه‌وترێ “ئه‌ی بۆ سه‌یڤ(Save)ت یان(پاشه‌كه‌وت) نه‌كرد ئه‌وه بۆیه وات لێهات!”.
وه‌ك كه‌سێك چێشته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاگره‌وه بێت زوو زوو بڕوا تێكیدا نه‌ك بسووتێ.
به‌ده‌م ئه‌م وتانه‌وه منیش بیرم ئه‌كه‌وێته‌وه كه ئێستا ئه‌م وتانه‌م (Save)
یان(پاشه‌كه‌وت) بكه‌م له وۆرد(Ms Word)دا مه‌بادا منیش لێم بقه‌ومێ! “چونكه من
له به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی چاو به وتهكانما ده‌خشێنێته‌وه و ڕاستیان
ده‌كاته‌وه وا پێویست ئه‌كات له (Ms Word)دا بنووسم”، ڕه‌نگه دوای خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م نووسراوه ئه‌ویش ببێته هاوبڕوا و كورد گوته‌نی له‌م موقهددهرانه ڕزگار بین.
كاتێك پرۆگرامێك له (GUI) واته به گرافیكه‌وه ده‌كرێته‌وه پێویستییه‌كی زۆری
به (RAM)، (CPU) و هتده به‌ڵام هه‌مان پرۆگرام به‌بێ (GUI) هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ی
ناوێت، كاتێك پرۆگرامێك تێكوپێك به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌شكێت، هۆی جۆراوجۆری هه‌یه،
له‌وانه‌یه هه‌ڵه له پرۆگرامكردنی گرافیكهكهیدا هه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ڵه له
خودی پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌بێت، یان له‌وانه‌شه به‌كارهێنه‌ره‌كه كارێك ده‌كات كه
پرۆگرامنووسهكه ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا نه‌هاتبێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبێ
.
ئه‌م هۆیانه وایان كردووه له‌وه‌ی كه لینوكس له‌گه‌ڵ ویندۆزدا دوو بیر‌و باوه‌ڕ
یان دوو فه‌لسه‌فه‌ی جیایان هه‌بێت.
ویندۆز هه‌ر كه دائه‌گیرسێت گرافیكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، لینوكس وا نییه،
به‌كارهێنه‌ر بڕیاری هێنانی یان داگیرسانی گرافیك ده‌دات گه‌ر بیه‌وێت. كه
پرۆگرامێك لهلینوكسدا تێدهشكێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیستمی كارپێكردنهكهوه
(O.S.) نییه، ویندۆز له‌و كاته‌دا شتێكی وا ڕووبدات له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ڵامیش
نه‌داته‌وه تا له پلاكه‌وه داینهگیرسێنیتهوه!
له‌وانه‌یه هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز بڵێن زۆر كار به‌بێ مشكیش ده‌كرێت
له‌ویندۆزدا، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌و مشكه‌ی كه مایكرۆسۆفت له مام
ئه‌پڵی (Apple) قه‌رز كردووه بۆ زۆر كه‌س
كاركردن مه‌حاڵه، لای لینوكس نووسین گرنگتره مشك به‌كارهێنان ته‌نها ئاره‌زووی
به‌كارهێنه‌ره.
لینوكس بۆ كه‌سێك چاكه كه یه‌كێك له‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكات:
ا- پرۆگرامكردن به زمانه جۆراوجۆره‌كان.
ب- قوتابی یان خوێندكارێك كه خه‌ریكی پێشخستنی بوارێكی زانستی بێت.
ج- كه‌سێك كه له بواری ڕایه‌ڵه‌دا كار بكات.
د- كه‌سێك به دوای سیسته‌مێكی كارپێكردنی هه‌رزاندا بگه‌ڕێت.
هـ- كه‌سێك كه به‌دوای ڕاژه‌كارێكی پته‌و و خۆڕاگردا بگه‌ڕێت.
و- كه‌سێك كه بیه‌وێت له بواری ناووكی لینوكسدا كاربكات یان پێشی بخات.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك له پێشووتردا
باسكرا كرۆكی لینوكس ده‌توانرێت بوترێت ل.ف.س ه‌وه‌یه، له‌وه‌وه هه‌ریه‌ك له
دابهشكهرهكان بنچینه و داڕشتنی خۆیان به‌پێی ویستی خۆیان داده‌مه‌زرێنن،
كه‌واته بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و دابه‌شكه‌رانه واته بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر
له جۆره‌كانی لینوكس.
لێره‌دا ناوی هه‌ندێك له هه‌ره دابهشكهره گرنگه‌كانی لینوكس له جیهاندا
ده‌برێت:
ڕێدهات (RedHat) ، یه‌كێكه له
دابه‌شكه‌ره‌كانی لینوكس، كه جگه له پرۆگرام و پاكه‌ته‌كه گرنگه‌كانی له‌گه‌ڵ
لینوكسدا هه‌ن، چه‌ند ئامرازێكی
گرنگی هه‌ندێك جار به‌سوودیش له‌گه‌ڵ (سیدی)ه‌كانیدا ده‌فرۆشن یان بۆ داگرتن
ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ست،
پشت ئه‌ستوور به ئامرازێك كه پێی ئه‌وترێت RPM كه كورتكراوه‌ی RedHat Package
Manager))هیه هه‌رچی پاكه‌ت و ئامرازی به‌سووده له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه
داده‌مه‌زرێنێت .
دێبیان (Debian) ،
ئه‌میش دابهشكهرێكی گرنگه له بازاڕی لینوكسدا و پشت ئه‌ستووره به ئامرازی
دامه‌زراندنه‌كه‌ی دێب (Deb) كه كورتكراوه‌ی (Debian)ه، هه‌رجی پاكه‌ت و ئامراز و
كاڵانهرمی به‌سووده له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه داده‌مزرێنێت.
ئه‌میش وه‌ك زۆربه‌ی دابه‌شكه‌ره‌كانی تر دهشفرۆشرێت و ده‌خرێته به‌رده‌ست بۆ
داگرتن.
سووسه(SuSE)
، ئه‌م دابهشكهرهش ڕۆڵی خۆی له دابه‌شكردنی سیسته‌می لینوكسدا بینووه
به داخه‌وه ته‌نها بۆ فرۆشتن به‌رهه‌مه‌كانی داناوه، جگه له‌وه‌ی بۆ سپارك
(Sparc) بواری داگرتنی
داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه (سیدی)هكی تایبه‌تیش جار جار ده‌خرێته
به‌رده‌ست بۆ داگرتن كه
ڕاسته‌وخۆ ده‌توانرێت له‌سه‌ر سیسته‌م دابمه‌زرێنرێت، ئامرازی دامه‌زراندنه‌كه‌ی
RPM ه.
ماندراك (Mandrak) ،
دابهشكهرێكه ئه‌توانرێت بووترێت له‌سه‌ر شێوه یان بنچینه‌ی ڕێدهات خۆی
دامه‌زراندووه. ئه‌وه‌ی كه به‌ناوبانگه له ماندراكدا ئاسانی
بهكارهێنانهكهیهتی له چاو زۆربه‌ی زۆری دابه‌شكه‌ره‌كانی تر، گوایا ئه‌و
ئامراز و یارمه‌تیده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵیدایه زۆربه‌ی كاره‌كانی وه‌ك دامه‌زراندن و
به‌ڕێوه‌بردن و هتد ئاسانتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری دابه‌شكه‌ره‌كانی تر ماندراك خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ
داگرتن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌نده دابه‌شكه‌ری لینوكس زۆر بووه، ناكرێت له‌م نووسراوه‌دا ناوی
گشتیان بخرێته به‌رچاو، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكی تریانن:
· یونایتید لینوكس (UnitedLinux)
====================
Ubuntu linux
=================================
Red Hat Enterprise Linux
========================
Linux Mint
========================
Debian linux
========================
Fedora linux
========================
CentOS / Red Hat Enterprise Linux
========================
openSUSE / SUSE Linux Enterprise
========================
Mageia / Mandriva
========================
Arch Linux
========================
Slackware Linux
========================
Puppy Linux
==============
تاقیكردنه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه! هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك له جۆره‌كانی لینوكس
ڕاهاتووه و كاری له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گشتیان نزیكن له یه‌كه‌وه،
هه‌ندێك جاریش حه‌ز و ویستی ئه‌و كه‌سه‌ش ڕۆڵ ده‌بینێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
دابهشكهره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك شاره‌زاییان له لینوكس په‌یدا كردووه، زۆر جار وا
پێویست ده‌كات به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ندێك گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ویست و داخوازییه‌كانیان بگونجێت.
3.2.2. كام له كاڵاڕهقهكان له لایه‌ن لینوكسهوه پشتگیری ئه‌كرێن؟
ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت بوترێت به‌شێكی زۆر زۆر له كاڵاڕهقهكان له
لایه‌ن لینوكسهوه پشتگیری ده‌كرێن، جاران باو بوو كه ئه‌م كارته یان ئه‌و (USB)
ه له‌سه‌ر لینوكس كار ناكات، ئه‌مڕۆ ئه‌وانه گه‌ر مابێتیش به شێوه‌یه‌كی زۆر
كه‌متر له جاران ده‌ركی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه له‌سه‌ر
ته‌لارسازییه‌كی وه‌ك ئینتێل 386 لینوكس یان 486 لینوكس بێ هیچ سه‌رئێشه‌یه‌ك
داده‌مه‌زرێت، كه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ندێك سیسته‌می نوێی وه‌ك ویندۆزی ئێكس پی ئه‌و
جۆره كۆمپیوته‌رانه نابێت بێنه گفتوگۆوه. ڕه‌نگه باشترین شوێن بۆ زانیاری
ده‌رباره‌ی كاڵاڕهقهكان ئه‌م
په‌ڕه‌یه
بێت.
1.3. خۆ ئاماده‌كردن بۆ
دامه‌زراندن
پێش هه‌ر كارێك پێویسته له ( سیدی) و فلۆپییهكانت دڵنیابیت كه ده‌توانن
سیسته‌م كۆڵ بكه‌ن، واته گه‌ر ( سیدی)ه‌كه‌ت داگرتووه و پاشان خۆت ڕوونووست
كردووه، تكایه دڵنیایی لێبكه‌ره‌وه كه كار ده‌كات یان گه‌ر خۆت فلۆپییهكهت
ئاماده‌كردووه دڵنیابوون لێی هه‌رگیز زیانبه‌خش نابێت.
هیچ نه‌بێت ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی نیازی دامه‌زراندنی ئه‌م سیسته‌مه‌ی (لینوكس) هه‌یه
لای ڕوون بێت كه پێویستی به جێگه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر (Hard drive)ه‌كه‌ی،
هه‌روه‌ها ده‌بێت لای ڕوون بێت كه كردنی هه‌ڵه‌یه‌ك له دامه‌زراندندا ڕه‌نگه
ئه‌و ئه‌و په‌ڕگه (file) و پارچانه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌ر سیستهمهكهیین تووشی
له‌ناوچوون بێن! بۆیه دوو خاڵ زۆر گرنگه ڕه‌چاو بكرێن:
· یان (Hard drive)ێك به‌كاربێت كه هێشتا هیچی گرنگی له‌سه‌ر نییه، یان
دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیسته‌می پێشووی لا كارێكی ئاسان بێت.
· یان زۆر به‌گرنگی بڕوانێته ئه‌م به‌شی دامه‌زراندنه‌ی ئه‌م نووسراوه و كارێك
له خۆیه‌وه نه‌كات كه ببێته مایه‌ی له‌ده‌ستچوونی په‌ڕگه یان ئه‌و سیسته‌مه‌ی
كه تا ئێستا به‌كاری دێنیت.
2.3. ئه‌و شتومه‌كانه‌ی
بۆ دامه‌زراندن پێویستن.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه ( سیدی) و فلۆپی پێویست ده‌بێ له
بهردهستدابن،
گه‌ر ئه‌و (Hard drive)هی ئێستا به نیاز لینوكسی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت خاڵی
نییه و شتی تری له‌سه‌ره، گرنگه بزانرێت چه‌ند پارچه‌ی له‌سه‌ره هه‌روه‌ها چ
پارچه‌یه‌ك چی له‌سه‌ره؟
بۆ نموونه له‌سه‌ر (Hard drive)ێك ڕه‌نگه دوو پارچه هه‌بێت وه‌ك (C:) و (D:)
له ویندۆزدا،
پاشان هیچ جێگایه‌كی خاڵی نه‌بێت! له‌و كاته‌دا پێویسته جێگه‌یه‌كی خاڵی
بسازێنرێت، له‌به‌ر لانه‌دان له‌م بابه‌ته، به‌داخه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌و ئامێرانه‌ی
كه (پارچه‌كان پچووك و گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه،یان ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن) لێره‌دا هیچ
ڕوون ناكرێته‌وه.
وه‌ك زانراوه له دامه‌زراندنی هه‌ر سیسته‌مێكدا وا پێویست بووه چاوێك به
(BIOS)دا بخشێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به ده‌ستپێكردنی (سیدی) یان فلۆپی بدات
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
ئێستا وا ئه‌ڕوانین كه له‌سه‌ر (Hard drive)هكه نه هیچ پارچهكاریهك و نه هیچ
سیسته‌مێكی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. كاتێك كۆمپیوته‌ره‌كه له (سیدی) یان فلۆپیهوه
ده‌ست پێده‌كات، گرنگ نییه لینوكسهكه تایبه‌ت به چ دابهشكهرێك بێت، یه‌كه‌م
ههمگاو هه‌میشه پارچه‌كردن و فۆرماتكردنه، ته‌نها یه‌ك جیاوازی پچووك هه‌یه
له‌نێوان ده‌ستپێكردنی (سیدی) و فلۆپییهوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك له
(سیدی)ه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت پێش پارچه‌كردن و فۆرماتكردن هیچ پرسیارێكی
كاڵاڕهقهكانت لێ ناكات به‌ڵام، كاتێك له فلۆپییهوه ده‌ستپێده‌كه‌یت له
به‌رئه‌وه‌ی ڕوون نییه بۆ له فلۆپییهوه ده‌ستت پێكردووه و له (سیدی)ه‌وه
ده‌ستت پێنه‌كردووه، بۆیه ڕه‌نگه پرسیاری (سیدی drive)ه‌كه‌ت لێ بكات ئه‌و كات
زۆربه‌ی زۆری دامه‌زرێنه‌ران ئه‌كه‌ونه بێزارییه‌وه و نازانن بۆ (سیدی)ه‌كه‌یان
ده‌ست پێناكات ئه‌مه و جگه له‌وه‌ی كه كاتێك پرسیاره‌كه ده‌كرێت هه‌ندێك
هه‌ڵبژێراو ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ر كه به نزیكه‌یی به‌م شێوه‌یه‌یه:
تكایه ئه‌و مێدیایه‌ی ده‌ته‌وێت لێیه‌وه دامبهزرێنیت كامه‌یه؟
هه‌ڵبژێراوه‌كانی ده‌خرێنه به‌رده‌ست ڕه‌نگه ئه‌مانه بن به‌پێێ هه‌ڵبه‌ته له
دابهشكهرهوه تا دابه‌شكه‌ر جیاوازیی هه‌یه!
· له‌شوێنێكدایه له‌سه‌ر (Hard drive)هكه.
· له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكی (FTP)ه.
· له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكی (NFS)ه.
· له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكی (SMB)ه.
· له‌سه‌ر (سیدی drive)ێكه.
كاتێك ئه‌وه‌ی كۆتا هه‌ڵده‌بژێریت، جا پرسیار ده‌كات له جۆری (سیدی drive)هكه!
هه‌ڵبه‌ته له ماركه و مۆدێله‌كه‌ی نا به‌ڵكوو به‌م شێوه‌یه:
گه‌ر (IDE)ه:
/dev/hda
/dev/hdb
/dev/hdc
/dev/hdd
گه‌ر (SCSI)ه:
/dev/sda
/dev/sdb
هتد
زۆربه‌ی زۆری كۆمپیوته‌ری كه‌سیی ئه‌مڕۆكه (IDE)یان هه‌یه ئه‌وكاته وه‌ك زانراوه
Master, Slave, Primary, Secondary هه‌یه ئه‌مانه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ن:
/dev/hda Primary Master<—-
Secondary Master<—–/dev/hdb
Primary Slave<—–/dev/hdc
Secondary Slave<—–/dev/hdd
ئێستا ئه‌توانرێت (سیدی drive)ه ڕاسته‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
تایبه‌ت به (SCSI) وه‌ك زانراوه هه‌ر یه‌كه (ID)ی خۆی هه‌یه ئه‌ویش به‌و
شێوه‌یه دێته خواره‌وه .
ئه‌وه‌ی له (سیدی drive)ه وه ده‌ستبكات به دامه‌زراندن ئه‌م پرسیارانه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی لێ ناكرێت مه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه له پڕ جۆری (سیدی drive)ه‌كه‌ی
بیرچێته‌وه!! ئه‌وه‌ش به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات.
4.3.
پارچه‌كردن و جێگه له‌سه‌ر هارددرایڤ (Hard Drive).
كاتێك كار ده‌كه‌وێته ئه‌وه‌ی داوا ده‌كرێت پارچه‌كردن له‌سه‌ر (Hard Drive)
بكرێت، به‌گشتی دابهشكهرهكان ئامێری وا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست كه زۆر دوور نیه
له‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ویندۆزه‌وه له ڕووی ئاسانی به‌كارهێنان بۆ پارچه‌كردن و فۆرمات
كردن به‌ڵام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لینوكسدا به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردنێكی یه‌كجار زۆر
ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی به‌كارهێنه‌ر هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه كه به‌كارهێنه‌ره
دهستپێكردووهكان تووشی سه‌رقاڵییه‌كی گه‌وره ده‌بن و نازانن چی هه‌ڵبژێرن.
به‌ڵام به گشتی لینوكس به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو پارچه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
دابمه‌زرێت واته وا پێویست ده‌كات یان دوو پارچه‌ی خاڵی له‌سه‌ر (Hard
Drive)هكه هه‌بێت یان جێگه‌یه‌كی پارچهنهكراوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو پارچه‌ی
لێ درووست بكرێت.
گه‌ر لایه‌نی كه‌م لێكبدرێته‌وه بۆ جێگه بۆ لینوكس پێویست به 500 مێگابایت بۆ
پارچه‌ی سیسته‌مه‌كه و دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڕامه‌كه بۆ پارچه‌ی سوهپ (Swap)
پێویسته.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت خۆیان له ڕێی پرۆگرامێكی وه‌ك
(fdisk)ه‌وه كه له كاتی دامه‌زراندندا وه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌خرێته به‌ر
ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ر:
گه‌ر /dev/hda Primary Master<- بوو واته (IDE) بوو ئه‌وا
fdisk /dev/hda
گه‌ر (SCSI) بوو و(ID) یه‌كه‌ی 1 بوو ئه‌وا
fdisk /dev/sda
له‌م نموونه‌یه‌دا (IDE) به كارهێنراوه
به‌م شێوه‌یه ده‌چیته‌وه ناو پرۆگرامی (fdisk)ه‌وه ، له‌وێش
ئه‌م هه‌ڵبژێردراوانه ده‌خرێته به‌ر ده‌ست:
Command (m for help):
mدوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌نرێت به كلیلی له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ت
m
Command action
a toggle a bootable flag
b edit bsd disklabel
c toggle the dos compatibility flag
d delete a partition
l list known partition types
m print this menu
n add a new partition
o create a new empty DOS partition table
p print the partition table
q quit without saving changes
s create a new empty Sun disklabel
t change a partition’s system id
u change display/entry units
v verify the partition table
w write table to disk and exit
x extra functionality (experts only)
ئه‌و كاته n هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ كردنی پارچه‌یه‌كی نوێ كه‌واته n و
ئه‌م هه‌ڵبژێردراوانه ده‌خرێته به‌ر ده‌ست:
Command action
l logical (5 or over)
) p primary partition (1-4
زۆر گرنگه بزانرێت كه بۆ لینوكس هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان (Primary,
Logical) بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (fdisk) دا
كارده‌كات پێویسته بزانێت (Primary, Logical) چین؟ هه‌ندێك جار به (Logical)
ده‌وترێت (extended) واته له‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بێت به:
Command action
e extended
p primary partition (1-4)
لێره‌دا بۆ نموونه (Primary) هه‌ڵده‌بژێردرێت.
كه‌واته p و
Partition number (1-4):
لێره پارچه‌ی یه‌كه‌م درووست ده‌كرێت كه‌واته 1
First cylinder (1-731, default 1):
له‌و كاته‌دا ته‌نها پێویست به ده‌كات و 1 هه‌ڵده‌بژێرت واته له
(cylinder)ی 1 ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت
Using default value 1
Last cylinder or +size or +sizeM or +sizeK (1-731, default 731):
لێره‌دا دوو شێوه هه‌یه بۆ نووسینی گه‌وره‌ییی ئه‌و پارچه‌یه‌ی ده‌ویسترێت
درووست بكرێت ئه‌ویش یان به نووسینی ژماره‌ی ئه‌و (cylinder)هی كه ده‌مانه‌وێت
كۆتاییی پێبێت یان به نووسینی گه‌وره‌یی پارچه‌كه بۆ نموونه لێره‌دا ده‌نووسرێت
+500M و گرنگه ئه‌و هێمای كۆیه بنووسرێت ده‌نا به ژماره‌ی (cylinder)ی
تێده‌گات!
پاشان به هه‌مان شێوه‌ش پارچه‌یه‌ك بۆ سوهپ(Swap) درووست ده‌كرێت.
1.4.3. چ فایلسیستهمێك بۆ
لینوكس پێویسته؟
بۆ لینوكس به گشتی دوو فایلسیسیتهم هه‌ن (ext2, ext3)كه بۆ سیسته‌م خۆی پێوسته
هه‌روه‌ها فایلسیستهم سوهپ (Swap) كه بۆ پارچه‌ی سوهپ پێویسته.
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی (fdisk) ی سه‌ره‌وه، چوونكه هێشتا كۆتایی به‌كاره‌كان
نه‌هاتووه! ئێستا بۆ پارچه‌ی سوهپ پێویسته پیتی t و پاشان
له وه‌ڵامدا:
Partition number (1-4):
واته كامه له پارچه‌كان فایلسیستهمهكهی بگۆڕدرێت؟ هه‌ڵبه‌ته پارچه‌ی
دووه‌مه چوونكه پارچه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌نده به سیسته‌م و خۆی (ext2)
هه‌ڵده‌بژێرێت، كه‌واته 2 پاشان
Hex code (type L to list codes):
گه‌ر لێره بنووسرێت L و پاشان ئه‌م جۆرانه‌ی خواره‌وه پیشان ده‌دات له
هه‌مان كاتدا ئه‌مه بوارێكی باشه چاوێك بخشێنین به ئه‌و فایلسیستهمانهی كه
له لایه‌ن لینوكسهوه پشتگیری ده‌كرێن:
لێره‌دا ژماره‌ی 82 كه فایلسیستهمی سوهپ ده‌گه‌یه‌نێت ده‌نووسرێت. پاشان
له كۆتاییدا پیتی w ده‌نووسرێت به‌و شێوه‌یه كاره‌كانی پارچه‌كردن ته‌واو
ده‌بێت و پرۆگرامی (fdisk) كۆتاییی دێت.
گشت دابهشكهرهكان خۆیان له‌كاتی دامه‌زراندندا فۆرماتیش ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ویستی خۆی فۆرمات بكات ئه‌وا به پرۆگرامی (mkfs.ext2)یان (mkfs.ext3)فۆرمات
ده‌كرێت
mkfs.ext2 /dev/hda1
یان
mkfs.ext2 /dev/sda1
2.4.3. ئایا ده‌توانرێت ویندۆز و لینوكس پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك كۆمپیوته‌ر بن؟
به‌ڵێ، زۆر به ئاسانی به‌ڵام ئه‌و كاته پێویست به (boot manager)ێك ده‌بێت كه
له كاتی داگیرساندنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا پرسیار له به‌كارهێنه‌ر بكات “ئایا كام
سیسته‌مه داگیرسێنم؟ ویندۆز یان لینوكس”، با وادانرێت كه ویندۆز له‌سه‌ر
/dev/hda3 دامه‌زراوه لینوكسیش له‌سه‌ر /dev/hda1 دامه‌زراوه به‌خۆشحاڵییه‌وه
لینوكس هه‌ندێكی باش له (boot manager)ی تێدایه بۆ نموونه (LILO) . بۆ نموونه
ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی لێپرسراوه بۆ شێوه‌پێدانی (LILO) ناو (lilo.conf) ئه‌كه‌وێته
بوخچه(folder) ی (/etc)ه‌وه له هه‌موو دابهشكهرهكاندا، بۆ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی باشتر هه‌مان نموونه‌ی سه‌ره‌وه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌واته
په‌ڕگه‌ی (lilo.conf) ده‌بێ بۆ نموونه ئاوا بێت:
boot = /dev/hda
delay = 10
vga = 0
image = /boot/vmlinux
root = /dev/hda1
label = Linux
read-only
other = /dev/hda3
table = /dev/hda
label = WinXP
زۆر گرنگه دوای ده‌ستكاریكردنی په‌ڕگه‌كه ئه‌م فه‌رمانه بانگبكرێت:
lilo
به كردنی ئه‌م كاره (boot manager)ی لیلۆ خۆی داده‌مه‌زرێنێت.
http://www.cs.vu.nl/~ast/minix.html
ڕێز و سوپاس بۆ كاك
دیاكۆ كه
هه‌ستا به راستكردنه‌وه‌ی لایه‌نی زمانی ئه‌م نووسینه.
ئاماده‌كردنی: zkurd.org
====================
_________________________________