!فریاگوزاری ده‌ستبه‌جێ
.
فریاگوزاری ده‌ستبه‌جێ!
هه‌ندێك له‌و فریاگوزارییه خێرایانه‌ی هه‌مووان پێویسته بیزانین..
به هه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی یاساكانی فریاگوزاری و دروست ئه‌نجامدانیان به‌شێوه‌یه‌كی ساكار، ده‌توانیت ژیانی كه‌سانێك ڕزگار بكه‌یت به‌ر له گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاودێری پزیشكی..
كاتێك كه‌سێك له هه‌ناسه‌دان بكه‌وێت، چی ده‌كه‌یت؟
به‌ر له هه‌مووشتێ بانگی بكه، گه‌ر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه ڕایبوه‌شێنه بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ڵامێكی نه‌بوو، هه‌وڵبده په‌یوه‌ندی بكه‌ی به ئۆتۆمبیلی فریاگوزارییه‌وه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانی به خێرایی ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده:
*
له قه‌فه‌زه‌ی سنگی بڕوانه بزانه به‌رز ده‌بێته‌وه؟
*
ڕوومه‌تت له ده‌می كه‌سه‌كه نزیك بكه‌ره‌وه، تا بزانی هه‌ناسه ده‌دات؟
*
گوێت له ده‌م و لووتی نزیك بكه‌ره‌وه، بزانه گوێت له هه‌ناسه‌دانی ده‌بێت؟
*
گه‌ر زانیت كه‌سه‌كه هه‌ناسه نادات یاخود زۆر به زه‌حمه‌ت هه‌ناسه ده‌دات، ده‌ست به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بكه بۆی.
هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد چۆن ده‌كرێت؟
*
سه‌ری كه‌سه‌كه به‌ره بۆ دواوه و شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ سه‌ره‌وه.
*
به دوو په‌نجه لووتی بگره.
*
به ده‌م هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ بده و لێوت به ته‌واوی بنووسێنه به چوارده‌وری لێوی كه‌سه‌كه‌وه.
*
به هێمنی دوو جار فوو بكه به ده‌میدا، به‌ڵام با پشوویه‌كی كورت له نێوانیاندا هه‌بێت.
*
له هه‌مان كاتدا ئاگات له قه‌فه‌زه‌ی سنگی بێت، بزانه به‌رز ده‌بێته‌وه، گه‌ر به‌رز بۆوه، توندتر فووی پێدا بكه، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به به‌رگر كرد، هه‌وڵ بده سه‌ری زیاتر به‌دوادا بخه‌یت و چه‌ناگه‌ی به‌رزتر بكه‌یته‌وه.
*
به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبه له پڕۆسه‌كه تاكوو تیمی یارمه‌تی ده‌گات یا تا كه‌سه‌كه هه‌ناسه ده‌دات.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێهۆش بێت و دڵی لێنه‌دات، چی ده‌كه‌یت؟
پێش شت كۆنتڕۆڵی هه‌ناسه‌دانی بكه، به‌و شێوه‌یه‌ی باسكرا. پاشان بۆ فه‌حسكردنی لێدانی دڵ: سه‌ری په‌نجه‌ت له‌سه‌ر قوڕقوڕاگه‌ی كه‌سه‌كه، به‌جۆرێك بخزێته خوار بۆ تێدا قووڵ بوونه‌وه له‌لای قوڕقوڕاگهوه، به‌هێواشی ده‌ستی پێدا بنێ تاكو هه‌ست به لێدانی دڵی ده‌كه‌یت.
گه‌ر دڵی لێی نه‌دا، ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده:
بۆ كه‌سی پێگه‌شتوو (گه‌وره)
*
سه‌یری قهفهزهیسنگی كه‌سه‌كه بكه، له خاڵی گۆی مه‌مكه‌وه هاو ئاست بۆ چه‌قی سنگی كه په‌راسووه‌كان یه‌كده‌گرن، له‌وێوه به به‌رزی دوو په‌نجه بڕۆ به‌ره‌و سه‌ره‌وه.
*
له‌و جێگایه‌ی پێی گه‌یشتوویت، به له‌پی ده‌ست زه‌خت له‌سه‌ر هه‌ردوو قه‌فه‌زه‌ی سنگی بكه.
بۆ منداڵ (1 – 9 ساڵ)
*
سه‌یری هێڵی ناوه‌ند بكه له‌نێوان گۆی هه‌ردوو مه‌مكی منداڵه‌كه دا، له ئاستی یه‌كگرتنی په‌راسووه‌كانه‌وه، په‌نجه‌یه‌ك به‌ره‌وسه‌ر بپێوه.
*
له‌و خاڵه‌ی پێی گه‌یشتیت، به به‌ری ده‌ستێكت ده‌ست به سنگی دا بنێ، ئاگاداربه ئازاری پێ نه‌گات.
*
ده‌بێت له به‌رز و نزم بوونه‌وه‌ی قه‌فه‌زه‌ی سنگی ئاگادار بیت، گه‌ر زانیت سنگی ناجوڵێت نابێت زه‌ختی ته‌واوی لێ بكه‌یت، گرنگه به هێواشی ده‌ستی پێدا بنێیت، له‌كاتێكدا په‌راسووی منداڵ نه‌رمه و ئه‌گه‌ری تووشبوونی به مه‌ترسی زۆره.
چی بۆ خوێن لێچوون ده‌كه‌یت؟
هه‌میشه ده‌بێت هه‌وڵی وه‌ستاندنی خوێن لێڕۆشتن بده‌ین. خوێنی برینی بچووك و خوێن لێچوونی كه‌م خۆی زوو ساڕ‌ێژ ده‌بێت و ده‌وه‌ستێت، ده‌توانیت به پاكی برینه‌كه بشۆیت و له‌زگه‌یه‌كی لێ بده‌یت.
خوێن لێڕۆشتنی زۆری برینی قووڵ، به هێواشی و به وروژم خوێنێكی تۆخی لێ ده‌ڕوات، ده‌توانرێت به ده‌ست پێدانان و په‌ستان خستنه‌سه‌ر به ده‌سڕێكی پاكژ بوه‌ستێنرێت، زۆرجاریش پێویست به دورینه‌وه یا پێكهوهنانهوهی برینه‌كه ده‌كات لای پزیشك، پشتگوێخستن و دره‌نگ به‌هاناوه‌چوونی زیانمه‌نده و ده‌كرێت ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان.
ئه‌و فریاگوزارییه ده‌ستبه‌جێیانه‌ی پێویسته بكرێت:
*
یه‌كسه‌ر و به توندی ده‌ست بنێ به برینه‌كه دا، بۆ وه‌ستاندنی خوێنه‌كه، هه‌وڵبده ده‌می برینه‌كه بنووسێنیته‌وه به‌یه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر لهفافت لابوو، به له‌فاف توند بیبه‌سته، گه‌ر له‌فافه‌كه زۆر خوێناوی بوو، چینێ له‌فافی تری تێوهبپێچه، بێ ئه‌وه‌ی له‌فافه خوێناوییكه لێبكه‌یته‌وه.
*
ئه‌و شوێنه‌ی خوێنی لێ دێت به‌رز بگره تا خوێنی كه‌متر بێته‌وه و سه‌ری كه‌سه‌كه نزمتر له جه‌سته و قاچی دابنێ، تاكوو مێشكی به‌باشی ئۆكسجین وه‌ربگرێت.
*
بۆ خوێن لێڕۆشتنی زۆر، شتنی برینه‌كه له‌بیربكه، به‌ر له گه‌یاندنیه نه‌خۆشخانه.
چی بۆ لووتپژان ده‌كه‌یت؟
كه یه‌كێ له ڕه‌گه بچووكه‌كانی خوێن له لینجه په‌رده‌ی لووت دا به‌رده‌بێ، لووتپژان دێته ئاراوه.
*
له كاتی لووتپژان دا، باشتر وایه دابنیشیت یان بووه‌ستیت، سه‌رت مه‌خه به دوادا و پاڵیشمهكهوه، چونكه ئه‌وه ته‌نیا خوێن زیاد ده‌كات.
*
10 ده‌قه كڕكڕاگه‌ی لووتت بگوشه به په‌نجه‌ی دۆشاومژه و په‌نجه كه‌ڵه‌ی ده‌ست، بێ ئه‌وه‌ی تووندی گوشینی كه‌م بكه‌یته‌وه. (ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌گه بهربووهكان و كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێن).
*
له‌و كاته دا (به ده‌م هه‌ناسه بده)، ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه كه‌م نه‌بۆوه، په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه.
*
گه‌ر زۆر جار تووشی لووتپژان ده‌بیت، سه‌ردانی پزیشك بكه، چونكه ده‌كرێ هۆكه‌ی زۆربوونی خوێن و نه‌خۆشی بێت.
خنكان؟
خنكان كاتێك دێته ئاراوه كه ڕێڕه‌و به نێو قوڕقوڕاگه دا تووند بێت. هه‌ندێك جار به‌هۆی خزانی خواردن بۆ ناو قوڕگ و خراپ خواردنی، یان به‌هۆی ئاو و نوقومبوونهوه.
چۆنێتی یارمه‌تیدان و فریاكه‌وتنی خنكان به خواردن:
*
كاتێك كه‌سه‌كه ده‌بینیت، خه‌ریكه ده‌خنكێت، بچۆره پشتی بووه‌سته و له‌سه‌روو ناوكییه‌وه باوه‌ش به ناوقه‌دیا بكه، به هێواشی بۆ پێشه‌وه بینووشتێنه‌ره‌وه.
*
جارێك یا زیاتر به تووندی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ته‌كانی پێ بده و بكێشه به پشتی دا، تا ئه‌و خواردنه‌ی نووساوه به قوڕگییه‌وه بێته‌وه ده‌ر.
خورپه‌ی دڵ و بوورانه‌وه؟
دڵخورپان و بوورانه‌وه، كاتێك تووشی كه‌سێك ده‌بن كه به هۆی هۆكارێك یا زیاتره‌وه ناڕێكی له سووڕی خوێن دا دروستبێت و ئۆكسجینی ته‌واو به مێشك نه‌گات.
له نیشانه‌كانی دڵخورپان:
*
كه‌م ڕه‌نگی
*
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سارد
*
ئاره‌زوومه‌ندی بوورانه‌وه
*
به‌خێرای لێدانی دڵ
*
نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی خوێن
*
خاوبوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان و بێهێزی
*
ترسنۆكی و نیگه‌ران بوون
*
هه‌ست له‌ده‌ستدان
فریاگوزاری ده‌ستبه‌جێ بۆ دڵخورپان:
*
كه‌سه‌كه له‌سه‌ر پشت پاڵبخه و قاچی به‌رز دانێ تاكوو خوێن زیاتر بگاته مێشكی.
*
گه‌رم دایپۆشه
*
هیچ جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌رێ، نه‌وه‌ك به هۆی كه‌م هه‌ستییه‌وه، تووشی خنكان ببێت.
*
گه‌ر كه‌سه‌كه له ده‌مییه‌وه خوێنی هێنایه‌وه، له‌سه‌رلا پاڵیبخه، تا نه‌خنكێ.
*
گرنگه زوو په‌یوه‌ندی به تیمی فریاگوزارییه‌وه بكه‌یت، پێویسته كه‌سی دڵخورپاو له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بێت
_________________________________