یۆگا چییە ؟
لە یەكەم ڕۆژی جیهانی یۆگا لەسەرتاسەری جیهان و لە هیندستان ئاهەنگ بۆ ئەو بۆنەیە دەگێڕدرێت، ئەمجارەش ئەو ووڵاتە ناوی چووە ناو كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان دوای ئەوەی گەورەترین بۆنەی بۆ ئەو رۆژە سازكرد.
شارۆچكەی (ڕیشیكەش) كە دەكەوێتە باكوری هیندستان بە پایتەختی یۆگا لەجیهاندا ناسراوەو ئەمساڵ بەبەشداری سەرۆك وەزیران ئەو مەراسیمە بەڕێوەچوو.
ساڵانە خەڵكانێكی زۆر بەرەو ئەو شارۆچكەیە گەشت دەكەن بەمەبەستی فێربوونی هونەری یۆگا.
لە هیندستان ئامادەكارییەكی زۆر ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی ئاهەنگ گێران بەبۆنەی یەكەم ڕۆژی جیهانی یۆگاوە.
(پیسی كاپوور) ئەندامی سەنتەری نێودەوڵەتی یۆگا بەمجۆرە باس لە یۆگاو پێنج ڕێساكەی یۆگا دەكات :
یۆگا، فەلسەفەیەكە پێكهاتووە لە بیركردنەوەو خاوێن كردنەوەی هزر، بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی سادە.
ڕێساكانی یۆگا :
1 . ڕاهێنانێكی گونجاوو لەبار، پێویستە ڕاهێنانێكی گونجاو پەیرەو بكەیت بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی جەستەیەكی نەرم.
2. پارێزی كردن لە خواردن، پارێزی كردن لە خواردن ڕۆڵی زۆر گرنگی هەیە، پێویستە گرنگی بدەیت بەجۆری ئەو خۆراكەی دەیخۆیت.
3. هەناسەدان، شێوازی هەناسەدان لەكاتی یۆگادا بنەمایەكی گرنگە بۆ ئەوەی بەباشی كۆنتڕۆڵی مێشكت بكەیت.
4. پشوودان و خاو بوونەوە، ئێمە هەموومان بەهۆی فشاری زۆری ژیانەوە ئازار دەچێژین و نازانین چۆن بحەوێینەوە.
سێ جۆری حەوانەوەمان هەیە (حەوانەوەی جەستەی، حەوانەوەی دەروونی، حەوانەوەی ڕۆحی).
5. بیركردنەوە، گرنگی و كاریگەری بیركردنەوەی ئەرێنیە.
سهرچاوه:كوردیو
kurdiu.org
_________________________________