420 بەرد لەگورچیلەی نەخۆشێك
لە ووڵاتی چین نەشتەرگەری گورچیلە بۆ نەخۆشێك ئەنجام دەدرێت و بەسەدان بەردی لێدەردەهێندرێت.
ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاویكردۆتەوە، نەخۆشێك بەناوی (شینگ یانگ) كە خەڵكی هەرێمێكی خۆرهەڵاتی ووڵاتەكەی بووە، دەمێك بووە بەدەست نەخۆشی گورچیلەیەوە ناڵاندوویەتی، پاش شكنین بۆیان دەركەوتووە بەرد لەگورچیلەی چەپەی هەیە.
سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، لە نەشتەرگەرییەكدا كە دوو كاتژمێری خایاندووە، پزیشكەكان توانیویانە (420) بەرد لە گورچیلەی دەربهێنن.
لەلایەن خۆیەوە ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامدابوو وتی: ماوەی سی ساڵە كاری نەشتەرگەری دەكەم، بەڵام هەتا ئێستا تووشی نەشتەرگەری وانەبووم.
لەلایەن خۆشیەوە گەورەی نەشتەرگەرەكان (وی یۆبین) وتی: ئەگەر نەخۆشەكە لە داواكردنی چاودێری پزیشكی دوا بكەوتبا، گورچیلەكەی رادەوەستاو لەم حاڵەتەدا دەبوو گورچیلەكەی لێبكەینەوە.
سهرچاوه:كوردیو
kurdiu.org
_________________________________