بۆچی دهبێت قایشهكانمان شل ببهستین؟
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، بەستنی پشتێن و قایشی توند، دەبێتە هۆی گێڕانەوەی شلەی ترشەڵۆكی ناو گەدە، كە مەترس هەیە بۆ توشبون بەشێرپەنجەی مەڵاشوو قوڕگ .
پزیشكان لە ناوەندی خۆاك و تەندردوستی ئەڵمانیا دوای توێژینەوە، رایانگەیاندوە، بەستنی پشتێنی توند بەتایبەت بۆ ئەوانەی كێشیان زۆرە، دەبێتە هۆی ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی قوڕگ، بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە، ئەوكەسانەی پشتێنی توندیان بەستوە و كێشیان زۆربووە توشی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بوون .
هەر بە پێی توێژینەوەكە، بەستنی پشتێن بەشێوەیەكی توند بەتایبەت بۆ كەسانی قەڵەو دەبێتە فشارێك لەسەر ئەو سەمامەیەی كەگەدە بەسورێنچك و قوڕگەوە دەبەستێت ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ترشەڵۆك.
……………..
سهرچاوه:خهڵك
xelk.org
_________________________________