چه‌ند جۆرێكی خواردن بۆ كێش دابه‌زین و نه‌هێشتنی چه‌وری سك
كۆمه‌ڵێك له له میوه هه‌یه جگه له‌وه‌ی تام و چێژێكی خۆشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوودێكی زۆر به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌به‌ستیان بێ كێشیان داببزێنن و له چه‌وری ورگیان ڕزگاریان ببێ :
. جوێزی هیندی : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامێكی خۆش و به‌له‌زه‌تی هه‌یه ، جوێزی هیندی پێكهاته‌ی چه‌وری جۆری سێیه‌می تێدایه و سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها به خواردنی چه‌وری له‌ش ده‌تاوێنێته‌وه .
. ئه‌ڤۆكادۆ : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌وری زۆری تێدایه ، به‌ڵام چه‌وری ئه‌م خواردنه به سووده‌و زیان به كه‌سه‌كه ناگه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری بكات له به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له ناكاوی شه‌كر له خوێندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌كره چه‌وری كۆده‌كاته‌وه و له ناوچه‌ی ورگ .
. ته‌ماته : ئه‌مه‌ش جۆرێكه له میوه ، سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ به تایبه‌تی بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ، ڤیتامین سی له پێكهاته‌ی ته‌ماته هه‌یه ، ئه‌مه‌ش هۆكاریك تره كه یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات .
. سێ‌و و هه‌رمێ : ئه‌مانه‌ش بۆ هاوینان نه‌ك بۆ ته‌نها خۆشی و تامه‌كه‌ی بخورێت ، به‌ڵكو ئه‌م میوانه یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات به‌هۆی بوونی ڕیشاڵێكی زۆر له پێكهاته‌كانیان .
…………
rojana.netسه‌رچاوه
_________________________________