چۆنیەتی شەحن کردنەوەی مۆبایل بەبێ کارەبا
بەناوی خوای گەورە
بێ گومان رۆژانە هەموومان توشی گرفتی بێ شەحنی مۆبایل دەبینەوە جاری واهەیە لەماڵەوە نین یان لەسەیران و شاخ و داخین بۆ ئەوەش ناتوانین مۆبایلەکەمان شەحن بکەینەوە ئەمرۆ رێگایەکی ئاسانم بۆ هێناون بۆ ئەوەی مۆبایلەکانتان تەنها لەرێگای پاتری کۆنترۆل یان هەر پاتری یەک بێت کێشە نابێت مۆبایلەکانتان شەحن بکەنەوە بەئاسانترین شێوە فەرموون ئێوەو فێرکاری .
خوێنەری بەرێز تکایە تەنها سەیری فێرکاری یەکە بکەو هیچی تر ناوێت تەنها بەدیقەوە سەیری بکە
ئەو شتانەی پێویستە تۆ بەکاریان بهێنیت ئەوانەن کە لەوێنەکە دیارە هەموومانیش ئەو شتانەمان هەیە ئینجا لەماڵەوە بێت یان لەناو سەیارە بێت وەک دیارە لەوێنەکە
ئەوەی پێویستە تۆ کێبلی شەحن و لەگەڵ شەحنکەرەوەی سەیارە رەبت دەکەیت وەک دیارە لەوێنەکە
ئێستا تۆ شەحنی سەیارەکە لەسەر لایەک دابنێ لایەکی تری پاتری یەکەش بەکلیلەکان بەتیپ بێت یان بەدەست لەگەڵ تەنیشتی رەبت بکە وەک دیارە لەوێنەکە
ئێستا سەیری وێنەکە بکە ئاوا شەحنی مۆبایلەکەت دەکەیتەوە بەبێ کارەبا بۆ ئەوەی بەدەست نەی گریت تیپێکی لێبدە کێشەت نامینێت لەهەمووی خۆشتر ئەو جۆرە پاتریەی من بەکارم هێناوە لەبازار بە ٥٠٠ دینارە ئەتوانیت دەیان جار مۆبایلەکەت پێی شەحن بکەیتەوە لەهەرشوێنێک بیت
ئەگەر بابەتەکەت بەدڵ بوو ئەوە ئەم بابەتە شەیر بکە بۆ هاورێکانت
بۆ هەرکێشەیەک لەکۆمێنت بنوسن بەزووترین کات وڵامتان ئەدەمەوە
……….
سهرچاوه: arsalanit.com
_________________________________