شیری دایك به ڕۆژ کۆرپه‌ی پێی گه‌وره ده‌بێت و به شه‌و هانی خه‌وتنی ده‌دات
شیری دایك به ڕۆژ کۆرپه‌ی پێی گه‌وره ده‌بێت و به شه‌و هانی خه‌وتنی ده‌دات
.
توێژه‌رانی ئیسپانی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که شیری دایك به ڕۆژ کۆرپه‌ی پێی گه‌وره ده‌بێت و به شه‌و هانی خه‌وتنی ده‌دات. هه‌ربۆیه توێژه‌ران داوا له دایکان ده‌که‌ن، که شیری مه‌مکیان تا ئێواران هه‌ڵنه‌گرن: شیری به‌یانیان بڕێکی یه‌کجار زۆر له توخمی تێدایه، که بۆ گه‌شه‌کردنی خانه‌کانی کۆرپه گرنگی خۆیان هه‌یه، له‌کاتێکدا پێکهاته‌کانی شیری شه‌وان هانی خه‌وتن ده‌ده‌ن.
.
شیری دایك له چه‌ند تێکه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له توخمه خۆراکییه‌کان، ڤیتامین، کانزاییه‌کان، توخمه گه‌وره‌کان، فاکته‌ره به‌رگرییه‌کان، هۆرمۆن و توخمه چالاکییه بایۆلۆژییه‌کان پێکهاتووه. ئاستی پێهکاته‌ی شیر به گه‌وره‌بوونی شیره‌خۆره ده‌گۆڕێت. به‌ته‌نها ته‌مه‌نی شیره‌خۆره ڕۆڵێك له ئاستی پێهکاته‌ی شیردا نابینێت، به‌ڵکو ڕۆژ و شه‌ویش ڕۆڵی خۆیان هه‌یه، هه‌روه‌ك “Cristina Sánchez” و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی “Extremadura” بۆیان ده‌رکه‌وتووه.
توێژه‌رانی ئیسپانی شه‌ش بۆ هه‌شت نموونه‌ی شیری 30 دایکیان پشکنی، که له‌ماوه‌ی 24 کاژمێردا به ئۆقنه له مه‌مکیان وه‌رگیرابوو. له‌کاتی پشکنینه‌کاندا توێژه‌ران تیریان خستبووه سه‌ر خستی نوکلئۆتید. ئه‌م مۆلیکوله بایۆلۆژیانهش به به‌ردی بناغه‌ی توخمه بۆماوه‌ییه‌کان داده‌نرێن، هاوکات هه‌ندێك له فه‌رمانه‌کانی دیکه‌ی جه‌سته جێبه‌جێ ده‌که‌ن. هه‌ندێك له‌وانه ده‌بنه هاندانی خه‌وتن و هێمنکردنه‌وه، هه‌ندێكی دیکه‌یان ده‌بنه هۆکاری وروژاندن.
.
سوپاس بۆ گروپی پزیشكی دەریـــا
….
سوپاس بۆ گروپی پزیشكی دەریـــا
….
_________________________________