خزمەتگوزاریە شاراوەكانی گووگڵ بزانە
كۆمپانیای گۆگڵ كە خاوەنی گەورەترین مەكینەی گەرانە لە ئینتەرنێـتدا و لە هەمان كاتدا دەیان شوێن و گەڕانی شاراوەی هەیە كە لەوانەیە تاوەكو ئێستا نەمانبیستبێت ..
لە خوارەوە ئاشنا بە بە 5 خزمەتگوزاری شارەوای گۆگڵ و چێرژ لە بەكارهێنانیان وەربگرە …
1 – پەیمانگای كولتووری گووگڵ Google Cultural Institute
بەمەبەستی هاوكاری كردن و ئاشنابوونی خەڵكان لەسەرانسەری جیهان بە تابلۆ هونەری و مۆزەخانەكان ، كۆمپانیای گۆگڵ خزمەتگوزاری پەیمانگای كولتووری فەراهەم كردوە .
گۆگڵ دەڵێت : بە ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ناڕەخسێت كە سەردانی مۆزەخانە و شوێنە كلتوریە بە نێو بانگەكان بكەن ، بەڵام لەمەودا لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە و لە ماڵی خۆیان دەتوانن تابلۆ هونەری و مۆزەخانەكان ببینین …
لەم لینكە كلیك بكە
https://www.google.com/culturalinstitute/home
2- گووگڵ مارس Google Mars
كۆمپانیای گۆگڵ بە هاوكاری ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئەم خزمەتگوزاریەی بۆ هەوادار و عاشقانی فەلەكناسی بە ردەست كردوە .
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە دەتوانیت ئاشنا بیت بە دۆڵ و چیا و دەشتەكانی هەسارەی سوور ، ئەمە جگە لەوانەی تەواوی ئەو لیكۆلینەوە وێنانەی ئاژانسی ناسا تۆماری كردوون ، دەتوانیت بیان بینیت .
لەم لینكەی خوارەوە زانیاری زیاتر ببینە و بەرەو ئاسمان گەشت بكە
3- دۆزینەوەی كەسە ونبووەكان google person finder
هەزاران كەس لە سەرانسەری جیهان بە هۆی كارەسات سروشتی و مرۆییەكانەوە وون بوون ، بەڵام زۆرێك لەوانە لەڕێگای خزمەتگوزاری گەڕان بە دوای كەسە وونبوەكانی گۆگڵ ، بە خانەوادەكانیان شاد بونەتەوە .
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی خزمەتگوزاریەكە و ناوی كەسە وونوەكان
https://google.org/personfinder/global/home.html
4- جەستەی گووگڵ Google Body
یەكێكی تر لە خزمەتگوزارە نایاب و شارەواكانی گۆگڵ بریتیە لە جەستەی گۆگڵ كە ئێستا لەلایەن كۆمپانیای Zygote خاوەندارێتی دەكرێت .
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە دەتوانیت سەرجەم ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ بە شێوەی سێ رەهەندی ببنیت هەر لە دەمار و ئیێسك و پێست و تەواوی بەشەكانی تر .
ئەم خزمەتگوزاریە زۆر بە سوودە بە تایبەت بۆ قوتابیانی بواری پزشكی .
لەم لینكە كلیك و بكە و پاش خۆ تۆماركردن خزمەتگوزاریەكە بەر دەست دەبێت
https://zygotebody.com/account/login
5- گۆگڵ یارمەتیم بدە Google Helpouts
بە مەبەستی هاوكاری كردن و فێركردنی بوكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە هەر بوارێكی ژیاندا ، كۆمپانیای گۆگڵ خزمەتگوزاری Google Helpouts ی فەراهەم كردوە
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە هەر چ بابەتێك و شتێك حەز ئەكەیت فێری ببیت یان یارمەتی كەسانی تر بدەیت ،ئ ەوا دەتوانیت بەردەستی بهێنێت .
لەم لینكە كلیك بكە
https://www.google.com/settings/takeout/custom/hel…
_________________________________