چى ڕوودەدات کاتێک دەستبەردارى ژەمی بەیانیان دەبیت
ئەو کەسانەى نانى بەیانى ناخۆن پێویستە ئەم زیانانەى بزانن:
* دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
* بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشکی لێدەکەوێتەوە.
* قەڵەوى، چونکە بەدرێژایی ڕۆژەکە هەست بە برسێتی دەکەیت و بۆ قەرەبووکردنەوەى نانى بەیانیش پەنا دەبەیتە بەر خواردنى چەور.
* وێرانکردنى خانەکانى مێشک، چونکە نەخواردنى نانی بەیانى وا دەکات خۆراک نەگات بەو خانانەى خۆراک بە مێشک دەبەخشن و بەوەش تواناى مێشک لاواز دەبێت.
* پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە، چونکە ڕێژەی شەکر و خۆراک لە لەشدا دادەبەزێت.
* تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.
* ئەوانەى نانى بەیانى ناخۆن هەڕەشەی شێرپەنجەیان لەسەرە.
…………………
سهرچاوه:nrttv.com
_________________________________