ددانت به‌م 5 كاره وێران مه‌كه!
5 كاری هه‌ڵه هه‌یه كه زۆربه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ددانه‌كانمان، به جۆرێك كه ناتوانێت تا ته‌مه‌نێكی زۆر به‌رگه بگرێت و به‌ته‌واوه‌تی داده‌ڕزێت كه ئه‌وانیش:
1- پاك ڕانه‌گرتنی: به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه خوارده‌مه‌نی و به‌كتریای زیاده له ددانه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ددانه‌كه.
2- خواردنه‌وه‌ی قاوه: زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌دا زیانی بۆ ددانه‌كان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كافاینه‌ی تێیدایه ده‌بێته هۆی داخوراندنی ددانه‌كه.
3- جگه‌ره‌كێشان: ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن زۆر زیاتر ڕوبه‌ڕووی داخورانی دادنهكانیان ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
4- كرۆشتنی سه‌هۆڵ: سه‌هۆڵ كرۆشتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی درزی بچوك له دداندا دروستبكات كه به تێپه‌ڕبوونی كات گه‌وره ده‌بێت و زیانی زۆری هه‌یه.
5- پاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه: به‌كارهینانی فڵچه‌ی پیس و هه‌ڵه‌كردن له شێوازی پاككردنهوهدا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بێته هۆی داڕزانی ددانه‌كان.
…………
سەرچاوە؛ xelk.org
_________________________________