سووده سەرسوڕهێنەرەکانى میوه و سه‌وزه ره‌نگ سووره‌كان
لێره‌دا ئاماژه به سوده‌كانی میوه و سه‌وزه ره‌نگ سووره‌كان ده‌كه‌ین:
1ـ شیلك یان توی فهرهنگی:
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین C كه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئه‌سید فولیك كه یارمه‌تی ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌دات و به‌سوده بۆ خانمانی له قۆناغی دووگیانی‌دا.
2ـ گێلاس:
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ریشاڵه‌كان و دژه ئۆكسان و ڤیتامین C و پۆتاسیۆم كه په‌ستانی خوێن رێك ده‌خات.
3ـ تووى سوور:
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌م توه ده‌بێته هۆی مردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و هه‌روه‌ها تو به ره‌نگی سووری تۆخ ده‌بێـته هۆی وه‌ستاندنی باكتریا له دیواره‌كانی میزڵدان و برینی گه‌ده و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C.
4ـ ته‌ماته:
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه كه رێگه له شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و مه‌مك ده‌گرێت و سه‌رچاوه‌ی گرنگی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C كه بۆ دڵ پێویسته.
5ـ توو تڕكه:
رێژه‌یه‌كی زۆر له ریشاڵه‌كانی له‌خۆ گرتووه كه ده‌بێته هۆی راگرتنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ.
6ـ شووتی:
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه كه رێگه له نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی چاو و جه‌ڵته‌ی مێشك و گشت جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
7ـ گریپ فروت:
دژه ئۆكسانێكی به‌هێزه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤتامین C و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.
8ـ بیبه‌ری سوور:
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین A و C كه پێویسته بۆ ته‌ندروستی پێست و ددانه‌كان و ده‌ماره‌كانی خوێن و ئێسك.
9ـ چه‌وه‌نده‌ر:
ده‌وڵه‌مه‌نده به ئه‌سید فولیك و لیكۆبین و ئه‌نسوسیانین و دژه ئۆكسانێكی به‌هێزه.
10ـ هه‌نار:
ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵه‌كان و ڤیتامین C كه برگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و كۆلیستۆلی خوێن و كێشی زیادی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
……………..
سه‌رچاوه:nrttv.com
_________________________________