به‌م شێوه‌یه میوه بخۆن تا له سووده‌كانى بێبه‌ش نه‌بن
گوومان له‌وه‌دا نیه كه میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و مادده‌ی سوود به‌خش ، وه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی وزه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ، به‌ڵام سووده‌كانی گه‌ر بێت و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست نه‌خورێت ميوة سوودةكانى له ده‌ست ده‌دات.
ره‌نگه بپرسیت بۆچی له كاتێكدا پزیشكه‌كان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی میوه جیاوازه‌كان تا پارێزراو بین له نه‌خۆشییه‌كان و ته‌ندروستییه‌كی باشترمان هه‌بێت، بةلاَم ئێمه سه‌ره‌ڕای خواردنی به‌رده‌وامی میوه ئه‌و سوودانه نابینین.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا كه كۆمه‌ڵێك دكتۆر و خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی (هارڤارد) هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه گرنگی خواردنی میوه و سووده‌كانی راسته‌وخۆ به‌ستراوه به شێوازی خواردن و كاتی خواردنی میوه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگایه‌كمان پیشان ده‌ده‌ن تا بێ به‌ش نه‌بین له قازانجی ته‌ندرووستی میوه
گرنگترین ئامۆژگارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه :
١- نه‌خواردنی میوه راسته‌وخۆ له دوای ژه‌مه‌كان :
خواردنی میوه له دوای ژه‌مه‌كان وا ده‌كات میوه و پێكهاته‌كانی تێكه‌ڵ ببن به خواردنه ترشێنراوهكهی ناو گه‌دده و هه‌رسه ئه‌نزیمه‌كان نه‌توانن به باشی كاری خۆیان بكه‌ن و بێ به‌شبین له سووده‌كانی میوه .
٢-خواردنی میوه له كاتێكدا كه گه‌ده خاڵییه :
چوونكه ئه‌و هه‌رسه مادده‌یه‌ی كه گه‌ده ده‌ری ده‌دات بۆ هه‌رسكردنی خواردنه‌كانی تر جیاوازه له‌و هه‌رسه مادده‌ی بۆ میوه ده‌رده‌رێت بۆیه وا باشتره له كاتێكدا میوه بخورێت كه گه‌دده به‌تاڵه.
٣-شۆردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی میوه به‌ر له خواردنی :
به‌هۆی زۆری میكرۆبه‌كانی سه‌ر سه‌وزه و میوه و ناو به‌رگه كه‌شی هه‌وا وا پێویست ده‌كات میوه و سه‌وزه زۆر باش بشۆرێته‌وه به‌ر له خواردنی
٤-خواردنی هه‌ندێك له میوه‌كان به توێكڵه‌وه :
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه توێكڵی هه‌ندێ له میوه‌كان زۆرترین ڤیتامین و مادده سوود به‌خشه‌كانی تێدا كۆبوه‌ته‌وه ، بۆیه خواردنی میوه به توێكڵه‌وه سوودی زیاتره
٥-به‌كارنه‌هێنانی مادده‌ی كیمیایی بۆ پێگه‌یاندنی میوه :
ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی كه له كێڵگه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت وا ده‌كات میوه زووتر له كاتی خۆی پێ بگات و ته‌واوی ئه‌و پێكهاته سوود به‌خشانه وه‌ر نه‌گرێت وه‌ك میوه‌یه‌كی تری سروشتی و له ده‌وڵه‌مه‌ندی میوه كه‌م ده‌كاته‌وه ، بۆیه وا باشتره ئه‌و مادده كیمیاییانه به‌كار نه‌هێنرێت یان له‌ژێر چاوودێری وردی شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌كار بهێنرێت
٦-شوێنی گوونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی میوه :
به پێی جۆری میوه‌كان تایبه‌تمه‌ندی شوێنی هه‌ڵگرتن له میوهیهكهوه بۆ میوه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت ، پێویسته گونجاوترین شوێن هه‌ڵبژێرین تا میوه‌كه له خراپبوون بپارێزین
……………
سەرچاوە:nrttv.com
_________________________________