زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر كورد‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه چه‌ندین زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر كوردستانی گه‌وره ده‌بیستیت كه ره‌نگه زۆربه‌مان دركمان پێنه‌كردبێت، ئاخۆ كورد چ ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
كورد ته‌نها میللـه‌ت نیه كه‌بێ ده‌وڵه‌ته گه‌لی (تامیل) له‌هیندستان و پاكستان ده‌ژین ژماره‌یان 77 ملیۆن كه‌سه به‌ڵام خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نین، به‌هه‌مان شێوه گه‌لی (سیند) كه ژماره‌یان ده‌گاته 60 ملیۆن كه‌س بێ ده‌وڵه‌تن.
كورد ئه‌گه‌ر ببێته ده‌وڵه‌ت ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 40 بۆ 50 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، رێژه‌ی كورد له‌سه‌ر ژمێری جیهانی 7% ده‌بێت واته له‌هه‌ر 150 كه‌سێك له‌جیهاندا كه‌سێك كورده، له‌ڕووی دانیشتوان كوردستان پله‌ی 32 هه‌مینی هه‌یه له‌ریزبه‌ندی جیهان.
ژماره‌ی هاووڵاتیانی كوردستان له‌هه‌ر یه‌ك لهپۆڵنداو ئه‌رجه‌نتین و كه‌نه‌دا زیاتره، كوردستان له‌نێوان 214 ده‌وڵه‌ت 58 هه‌مینه له‌ڕووی رووبهڕهوه، واته له‌ڕووی رووبهڕهوه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا، كوردستان له به‌ریتانیا سه‌نیگال و ئیتالًیا گه‌وره‌تره. چوارجار له‌كۆریای باكورو 10 جار له‌سویسرا گه‌وره‌تره.
كورسی كوردستان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوه‌ندی كوێت و كریباتیه، 40 ملیۆن كه‌س به‌كوردی قسه‌ده‌كه‌ن، زمانی كوردی پله‌ی 26 هه‌یه له‌ریزبه‌ندی زمانه‌كانی جیهاندا.
سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه‌ن
_________________________________