١٨ رێگا بۆ چونه ناو به‌هه‌شت : فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ا
به‌ناوی خوای گه‌وره
:1. پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی بۆ بریار نه‌دابێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
2 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بروای به خودا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت ، نوێژه‌كانی بكات ، رۆژوی مانگی ره‌مه‌زانیش بگرێت ، ئه‌وه ده‌بێته مافێك له سه‌ر خودا كه‌وا بیباته به‌هه‌شته‌وه .
3 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك مزگه‌وتێك درووست بكات ته‌نها له‌به‌ر خاتری خودا ، خودای گه‌وره له به‌هه‌شت ماڵێكی به‌م شێوه‌یه‌ی بۆ دروست ده‌كات .
4 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی ئێواران بكات ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
5 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێ ببێته كه‌فیل بۆ من له‌وه‌ی له نێوان ریش و قاچه‌كانیه‌تی ئه‌وه من زه‌مانه‌تی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌م .
6 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك له شه‌و و رۆژێكدا 12 ركاعه‌ت نوێژی سونه‌ت بكات واته به‌م 12 ركاعه‌ته خودای گه‌وره ماڵێكی بۆ له به‌هه‌شت درووست ده‌كات .
7 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك رێگایه بگرێته به‌ر به‌م رێگایه زانست به‌ده‌ست بێنێت و بڵاوی بكاته‌وه خودای گه‌وره رێگایه‌كی ئاسانی نیشان ده‌دات بۆ چوونه ناو به‌هه‌شت .
8 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك وه‌كو بانگ ده‌ر بڵێت له ناو دڵی خۆیدا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
9 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بڵێت رازیم به خودایه‌تی كردنی خودای خۆم كه ألله یه وه به دینی ئیسلامیش رازیم وه به پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردنی محمدیش رازیم كه نێردراوی خودایه به‌هه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سه واجب ده‌بێت .
10 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك ئاخیر ووشه‌ی لا إله إلا الله ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
11 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك 12 سال بانگ ده‌ربێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
12 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك سێ جار داوای چوونه به‌هه‌شت له خودا بكات به‌هه‌شت ده‌ڵێت خودایه بیخه‌ره ناومه‌وه .
13 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : به‌راستی راست گۆیی به‌ره‌و چاكه‌ت ده‌بات وه چاكه‌ش به‌ره‌و به‌هه‌شتت ده‌بات .
14 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی خه‌ڵكینه ئاشتی بڵاو بكه‌نه‌وه واتا سلام له یه‌كتر بكه‌ن وه خواردنیش ببه‌خشن وه نوێژیش بكه‌ن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك نووستینه كه ئه‌وانه‌تان كرد برۆنه ناو به‌هه‌شت به سه‌لامه‌تی .
15 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : عه‌مره بۆ عه‌مره ده‌بێته رهشكهرهوهی گوناهه‌كان له نێوان هه‌ردوو عهمرهكهدا ، حه‌جی مبروكیش هیچ پاداشتێكی نیه جگه له به‌هه‌شت .
16 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : خودای گه‌وره 99 ناوی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك بیان ژمێرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
17 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بلێت (سبحان الله العظيم وبحمده ) دار خورمایه‌كی له ناو به‌هه‌شت بۆ دهروێندرێت .
18 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بڵێت (اللهم أنت ربی لا إله إلا أنت ، أعوذبك من شر ما صنعت ، أبؤ لك بنعمتك علیَّ وأبؤ لك بذنبی فاغفر لی ، فإنه لا یغفر الذنوب إلا أنت ) هه‌ر كه‌سێك له رۆژدا ئه‌م نزایه‌ی كرد به دڵ ویهقینهو هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا مرد پێش ئه‌وه‌ی ببیته ئێواره ئه‌وه ئه‌م شه‌خسه یه‌كێكه له خاوه‌نانی به‌هه‌شت ، وه هه‌ر كه‌سێك له‌شه‌ودا ئه‌م دووعایه بكا به دڵ‌و یه‌قینه‌وه باوەڕی به‌م دووعایه هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ودا مرد پێش ئه‌وه‌ی ببیته رۆژ ئه‌وه ئه‌م كه‌سه له خاوه‌نانی به‌هه‌شته
_________________________________