گشت به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ كۆنگره‌ی MWC2016

جالاكسي-إس-7-جالاكسي-إس-7-إيدج

وه‌كو هه‌مووان چاوه‌ڕوان بوون كۆمپانیای سامسۆنگ دوێنی له‌ كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی تایبه‌ت به‌ مۆبایل ناسراو MWC 2016 كه‌ له‌ شاری به‌رشیلۆنه‌ به‌رێوه‌ چوو په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی خۆی لادا، سه‌ره‌تا كۆمپانیای سامسۆنگ دوو مۆبایلی نوێ خۆی وه‌ك پێشبینی ده‌كرا نمایش كرد ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له‌ مۆبایله‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧ و گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدیج بوو.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧:

  • ڕوونما: سوپه‌ر ئه‌مۆلید قه‌باره‌كه‌ی ٥.١ ئینچه‌ به‌ ڕوونی QHD به‌ چڕی ٥٧٧ پیكسڵ له‌ یه‌ك ئینچ.
  • پرۆسیسه‌ر:  Exynos 8890ـی كۆمپانیای كوالكۆم له‌ جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠.
  • ڕام: ٤ گێگا بایت.
  • یادگا: یادگای ناوه‌كی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت، كه‌ ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه‌ تا ٢٠٠ گێگابایت له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
  • سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
  • كامێرا: كامێرای دواوه‌ به‌ ڕوونی ١٢ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه‌، كامێرای پێشه‌وه‌ی به‌ ڕوونی ٥ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه‌.
  • پشتگیری له‌ ته‌كنه‌لۆژیای dual pixel sensor ده‌كات.
  • پاڕێزه‌ری ئاوه‌ و دژه‌ ئاوه‌ تا ٣٠ خوله‌ك ده‌توانی به‌رگه‌ی ژێر ئاو بگرێت.
  • په‌یوه‌ندی: پشتگیری له‌ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
  • باتری: ٣٠٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای خێرای بارگاوی كردنه‌وه‌ و بارگاوی كردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی وایه‌رلیس.
  • ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری، زیوی.
  • نرخ: قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت به‌ نرخی ٦٤٩$ ئه‌مریكی، قه‌باره‌ی ٦٤ گێگابایت به‌ نرخی ٧٤٩$ ئه‌مریكیه‌، وه‌ ١٢٨ گێگابایت به‌ نرخی ٨٤٩$ ئه‌مریكی بۆ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. (نرخه‌كان دڵنیا نین و ته‌نها پێشبینیه‌).

GalaxyS7_spec

…………………………………………………………..

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدج:

  • ڕوونما: سوپه‌ر ئه‌مۆلید قه‌باره‌كه‌ی ٥.٥ ئینچه‌ به‌ ڕوونی QHD به‌ چڕی ٥٣٤ پیكسڵ له‌ یه‌ك ئینچ.
  • پرۆسیسه‌ر:  Exynos 8890ـی كۆمپانیای كوالكۆم له‌ جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠.
  • ڕام: ٤ گێگا بایت.
  • یادگا: یادگای ناوه‌كی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت، كه‌ ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه‌ تا ٢٠٠ گێگابایت له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
  • سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
  • كامێرا: كامێرای دواوه‌ به‌ ڕوونی ١٢ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه‌، كامێرای پێشه‌وه‌ی به‌ ڕوونی ٥ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه‌.
  • پشتگیری له‌ ته‌كنه‌لۆژیای dual pixel sensor ده‌كات.
  • پاڕێزه‌ری ئاوه‌ و دژه‌ ئاوه‌ تا ٣٠ خوله‌ك ده‌توانی به‌رگه‌ی ژێر ئاو بگرێت.
  • په‌یوه‌ندی: پشتگیری له‌ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
  • باتری: ٣٦٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای خێرای بارگاوی كردنه‌وه‌ و بارگاوی كردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی وایه‌رلیس.
  • ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری، زیوی.

GalaxyS7edge_spec

وه‌ هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی تری به‌ ناوی سامسۆنگ گێر ٣٦٠ نمایش كرد كه‌ دەتوانرێت بە S7 و S7 Edge ببەسترێتەوە و کۆنترۆڵی پێوە بکرێت، وه‌ ئه‌مانه‌ی له‌ وێنه‌كه‌ دا دیاره‌ تایبەتمەندییەکانی سامسۆنگ گێر ٣٦٠ـه‌.

12744387_1142522012438932_359112565712917808_n

وه‌ هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی تری نمایش كرد ئه‌ویش VRێكی تایبه‌ته‌ به‌ سه‌یر كردنی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ به‌ ٣٦٠ پله‌ تۆمار كراون و چێژێكی تایبه‌تی له‌ دیمه‌نی ڤیدیۆكان ببینی.

12743762_1142524405772026_1866947113306877003_n

سه‌رچاوه‌ : KiTn.Net تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی


 _________________________________

You may also like...