حه‌وت ئامۆژگاری بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی شه‌حنی ئایفۆن

 
هه‌موومان ئه‌زانین یه‌كێك له‌هه‌ره‌ كیشه‌ گه‌وره‌كانی هانده‌ هۆشمه‌نده‌كان زوو ته‌واوبونی شه‌حنه‌كه‌یه‌تی ئایفۆنیش هه‌مان كیشه‌ی هه‌یه‌ بۆیه‌ من له‌م بابه‌ته‌دا حه‌وت ڕیگا باس ده‌كه‌م بۆ زیاتر هێشنه‌وه‌ی شه‌حنی ئایفۆنه‌كه‌ت 
تیبینی :-له‌وه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ ڕیگاكان بزانی به‌لام من لێره‌دا هه‌ر باسی ده‌كه‌م بۆ باشتركردنی بابه‌ته‌كه‌ چونكه‌له‌وه‌یه‌ هه‌ندێك نه‌یزانن
 
یه‌كه‌م:-ڕاگرتنی ئه‌پدێت كردنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی ئه‌په‌كان
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی سیسته‌می كارپیكردنی ئایفۆن به‌شێكی زۆری شه‌حنه‌كه‌ت ئه‌بات چونكه‌ هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندیت كرد به‌ ئنته‌رنێته‌وه‌ خۆكارانه‌ ئه‌په‌كانت ئه‌پده‌یت ئه‌كات بۆیه‌ باشتر وایه‌ رایگری به‌م شێوه‌یه‌
دووه‌م:-ڕاگرتنی ئاگاداركه‌ره‌وه‌
له‌وه‌یه‌ ئه‌م ڕیگایه‌یان تۆزێ بیزاركه‌ربیت بۆت چونكه‌ هانده‌ له‌ هیچ چالاكیه‌ك ئاگادارت نااته‌وه‌ واته‌ نۆتیفیكه‌یشنت بۆ نایه‌ت به‌لام تۆ ئه‌توانی ته‌ها له‌و كاتانه‌دا به‌كاری بهێنی كه‌ شه‌حنت زۆر كه‌م لایه‌و پێویستیشت زۆر به‌ مۆبایله‌كه‌ته‌ 
ئه‌میش بچۆ بۆ setting>notifications پاشان ئه‌توانی ئه‌و ئه‌پانه‌ هه‌ڵبژێری كه‌ پیویست ناكات ئاگاداریت بۆ بێت یان هه‌مووی ناچالاك بكه‌ی له‌ كاتی پێویستیدا
سێیه‌م:-په‌یوه‌ندیكردن به‌ئنته‌رنێته‌وه‌ له‌رێی وایفاوه‌ ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ت دریژتر ده‌كات نه‌ك له‌رێی سیم كارته‌وه‌ به‌ پاكه‌یج
 
چواره‌م:-ڕاگرتنی داونلۆدی خۆكارانه‌ :-
ئه‌میش به‌شیكی زۆری شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌بات  بۆیه‌ راگرتنی كاتی زیاترت بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌گه‌ل كه‌متر به‌كارهێنانی میگابایتی ئنته‌رنێتیشsetting>ituns and appstore
پێنجه‌م :- ڕاگرتنی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی جوغرافیت یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌متر به‌كارهێنانی شه‌حن
setting>privacey>location service
شه‌شه‌م :- چالاككردنی دۆخی پاریزگاری وزه‌ ئه‌مه‌ لای زۆربه‌تان روونه‌ به‌م شیوه‌یه‌ چالای بكه‌
حه‌وته‌م :- كه‌مكردنه‌وه‌ی رووناكی شاشه‌ هه‌موومان ده‌زانین كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌رگه‌گرتنی زیاتری شه‌حن بۆیه‌ ئه‌م رێگه‌یه‌ش روونه‌ لای هه‌مووتان
. سه‌رچاوه‌ و ئاماده‌كردنی : kurdtechpro.com

You may also like...