سامسۆنگ لە دروستکردنی ئایفۆندا بەشدارە
مۆبایلی ئایفۆن لەڕووی کواڵیتی و پتەوی پارچەکانییەوە بە یەکێک لە سەرکەوتوترین ئامێرەکانی مۆبایل دادەنرێت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ گرنگییەکی زۆر بە هەڵبژاردن و دروستکردنی پێکهاتەی ئایفۆنەکان دەدات.
کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەمریکییەوە و بارەگای سەرەکی لە ویلایەتی کەلیفۆرنیایە، پشت بە کۆمپانیاکانی وڵاتی چین و ژاپۆن دەبەستێت بۆ دروستکردنی پارچەی زۆربەی ئامێرەکانیان.
بۆ نمونە، بەرهەمهێنی پارچەکانی ئامێری ئایفۆن 6S ئەمانەن:
– پرۆسێسەر: سامسۆنگی کۆری و TSMCی تایوانی
– میمۆری ناوەکی: تۆشیبای ژاپۆنی
– شاشە: ئاساهی ژاپۆنی
– رام: سامسۆنگی کۆری
– کامێرا: سۆنی ژاپۆنی
– بۆدی: چەند کۆمپانیایەکی چینی
رسیڤەری تەلەفۆن: کوالکۆمی چینی
– رسیڤەری وای فای: USIی چینی
– پاتری: هواپوی چینی
هەروەها زۆرێک لەو کانزا دەگمەنانەی بە رێژەی کەم لە شاشە و نەخشە و سپیکەر و یەکەی لەرینەوە (هەززە)دا بەکاردێن بە زۆری لە وڵاتی چینەوە هەناردە دەکرێن.
———————–
سهرچاوه : xendan .org
_________________________________