★ — ناووک — ★

★ — ناووک — ★
هەموو (سیستەمە ئیشپێکردن)ێک (ناووک – Kernel)ی هەیە، (ناووک) کۆدکراوە بۆ یارمەتیدانی (سیستەمە ئیشپێکردن)، (ناووک – Kernel) هەڵدەستێت بە بەیەکگەیاندنی (سیستەمە ئیشپێکردن) و (ڕەقەکاڵا)کان.
نموونەیەکی سادە: بڵێین جەنابت بژمێرێکت هەیە، بە دڵنیاییەوە ڕەقەکاڵای (Ethernet) یاخود (Wireless)ی تێدایە، بژمێریش بەبێ (سیستەمە ئیشپێکردن)، ئەتوانی بڵێین سوودێکی ئەوتۆی نابێت، یاخود تەنها بژمێرێکی هەژارە، جا ئێستا هەم (ویندۆوز) و هەم (OS X) و هەم (لینوکس)مان هەیە، وەکوو باسمان کرد ئەمانە هەموویان پێویستە (ناووکیان لەسەربێت) لەبەر ئەوەی بەبێ (ناووک) (سیستەمە ئیشپێکردن) ناتوانێ خۆی لەگەڵ (ڕەقەکاڵا)کانتا ببەستێتەوە، بەمەش هیچ سوودێک نابینی لێی، واتە بەبێ (ناووک)ەکە ناتوانی (ڕەقەکاڵا)ی (Wifi) یاخود (Ethernet) یاخود هەر ڕەقەکاڵایەکی تر ئیشپێبکەیت، چونکە (سیستەمە ئیشپێکردن) نایناسێت، بۆیە (ناووک – Kernel) بریتییە لە بەیەکگەیاندنی (سیستەمە ئیشپێکردن) و (ڕەقەکاڵا).
باسێک لەسەر (ناووکی -Kernel)ی (ویندۆوز) :
هەموو کەس ناتوانێ سەیری ناوەوەی (ناووک)ی (ویندۆوز) بکات، یاخود ئەتوانین بڵێین بۆیان نییە سەیری ناوەوەی بکەن 

smile emoticon

 تەنها هەندێک کەس نەبن کە بەبێ پارە دەتوانن. (ناووک)ی (ویندۆوز) پێکهاتووە لە پارچەیەک کۆد، کە ناتوانرێ بە ئاسانی جیابکرێنەوە بۆ چەند بەشێک. ئەستەمە بتوانیت (ناووک)ی (ویندۆوز) شیبکەیتەوە و بیخەیتە سەر تەلیفۆنێکی دەستی.
لە (لینوکس)دا ئەگەر دێڕێک لە کۆدەکانی (ناووک)دا بە هەڵە بنووسرێت یاخود هەڵەی تێبکەوێت، (ناووک)ەکە بە تەواوی لەناوناچێت. بە هەمان شێوەش، ئەگەر هێرشێکی ناڕەوا بکرێتە سەر بەشێکی (ناووک) یاخود بۆسەر تەواوی (سیستەمە ئیشپێکردن)، ئەوا تەگەرە دەخاتە نێو کۆدەکان و تێکدەچن.

 _________________________________

You may also like...