★ — داهاتووی لینوکس — ★

★ — داهاتووی لینوکس — ★
(لینوکس) هەتتاوەکو ئەم ساتە لەسەر زۆربەی ئامێرەکان پێشەنگی بەدەستهێناوە و سەرکەوتووبوە، وە هەروەها لە ئێستادا لە چەندین بەشگەی تەکنەلۆجی، لە چەند شوێن و وڵاتی جیاجیادا بەکاردەهێنرێت، لەبەر پارێزراوی،بەهێزی،بێ کێشەیی سیستەمەکە.
لە ئەمڕۆدا تەنانەت وەک (ڕاژەکار)یش پێشەنگی هەیە، جیاواز لە هەر (ئیشپێکردنە سیستەم)ێکی تر، (لینوکس) زۆر بە خێرایی گەشەدەسێنێت.

(لینوکس) لەسەر هەر (بایۆز – BIOS)ێکی (بژمێر)دا دادەبەزێت، کە وادەکات بەکارهێنەر لە چەند چرکەیەکی هەرەمەکیدا بە ئاسانی بچێتە ناو سیستەمەوە.
لە ژینگەی (لینوکس)دا زۆربەی پێداویستییەکانی (ئینتەرنێت) بوونیان هەیە، وەک وێبگەڕ و نەرمەکاڵای پێگەیشتنی پۆستی ئەلیکترۆنی و زیاتر…
لە ژینگەی (لینوکس)دا بەکارهێنەر دەتوانێت بەبێ ئەوەی (Boot) بێتە ناو سیستەم، (ئینتەرنێت) ئیشپێبکات و دەست برێتە سەر (سیستەمە ئیشپێکردن)ی سەرەکی –تەنانەت ئەگەر (سیستەم)ەکە (ویندۆوز)یش بوو 

wink emoticon

 .

(لینوکس) لە وێبی نوێدا (وێبی نوێی ئێستا مەبەست لەو هەموو خزمەتگوزارییانە نوێیانە دەکات کە لە وەشانی 2 دا زیاد کراون کە بە ناوی Web 2.0 بانگدەکرێت) پشتگیری و باوەڕی تەواوی بەدەست هێناوە، بەناوبانگترین پێگەکانیش بریتین لە (Twitter , Linked In , Youtube , Google)وە زیاتر..
(لینوکس) بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکاتە نێو ئەو ئامێر و هاوبەشگانەی کە لە تەکنەلۆژیای نوێدا هەن و پاڵپشتی هەموویانی بەدەست هێناوە.

 _________________________________

You may also like...