چۆنیەتی پەیوەست کردنی مۆبایلی sony Z3 / sony Z5 بە ئامێری یاری ڤیدیۆیی PS4



چۆنیەتی پەیوەست کردنی ئامێرەکانی sony Z3 / sony Z5 بە ئامێری یاری ڤیدیۆیی پلەی ستەیشن چوار و پاشان یاریکردنی یاریەکانی ps4 ەکەت، لە مۆبایلی Z3 ـەوە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی خاوەنی تایبەتمەندیەکی ناوازەیە کە دەسەڵاتی ئەوەی پێداویت یاری PS4ـەکەت بگوازیتەوە سەر ئامێرەکەت! گرنگیەکەش لەوە دایە کە دەتوانی سیستەمی PS4 بگوازیتەوە و یاری بکەیت بەو یاریەی کە دەتەوێت.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن پەیوەستی بکەیت:
سەرەتا پێویستە هێڵی ئینتەرنێتت پەیوەست کردبێت بە مۆبایلەکەتەوە، پاشان دەبێت ئەپی Remote Playـت هەبێت تایبەت بە مۆبایلی Sony، بۆ داگرتنی ئەپەکە کرتە لەم بەستەرەیە بکە:http://www25.zippyshare.com/v/FiDtOAub/file.html
پاشان PS4ـەکەت پێبکە، لە مۆبایلەکەت بچۆ سەر ئەپی Remote Play، هەڵبژاردەت دەداتێ بەناوی Next، تۆ کرتەی لێبکە، پاشان دەگەڕێت بۆ ئامێری PS4ـەکەت و داوای چەند کۆدێکت لێدەکات، ئەو کۆدەش مەبەستی ئامێرەکەتە، واتا کۆدێک لە  نێو ئامێری PS4ـەکەتە دەبێت داخڵی بۆشاییەکەی بکەیت لە ئەپی مۆبایلەکەت، بۆ زانینی کۆدی PS4ـەکەت پێویستە بڕۆیتە بەشی ڕێکخستن Settingـی PS4ـەکەت، پاشان لە بەشی : remote play connectionـدا کرتە دەکەیت، دوای ئەوە کرتە لە هەڵبژاردەی add device بکە و کۆدێک دەداتێ، ئەو کۆدە تۆماری ئەپەکە دەکەیت لە مۆبایلی سۆنییەکەت، دوای ئەوە skip دەکەیت لە بەشی خوارەوە دوای ئەوەی کۆدەکەت تۆمار کرد دوای ئەم هەنگاوانە ئامێرەکەت دەبێت بە کۆنتڕۆڵ و هاوشێوەی کۆنتڕۆڵی PS4ـەکەت، بۆ پەیوەست کردنی ئامێرەکەت بە کۆنتڕۆڵی PS4ـەکەت، پێویستە لە مۆبایلەکەت بچیتە بەشی setting دوای ئەوە بەشی xperia connectivity و پاشان بەشی dual shock، دوای ئەوە تۆ پێویستە کرتە لە وێنەی کۆنتڕۆڵیPS4 بکەیت، پاشان لە لایەن کۆنتڕۆڵی PS4ـەکەتەوە پێویستە دووگمەی Share دابگریت بۆ پەیوەست بوون بە مۆبایلی سۆنییەکەت ئێستا برۆ سەر ئەپی play station و چێژ وەرگرە! ئەم تایبەتمەندییە لە Sony Z3 وە بەرەوسەرەوە پشتگیری دەکات ، تەنها بۆ مۆبایلەکانی سۆنی دەبێت.

 _________________________________

You may also like...