ئێستا دەتوانیت ئەو وشە نهێنییە بەکاربێنیت کە لەڕێگەی ئەم چەند هەنگاوەی سەرەوە گەڕاندتەوە و تێبینیە قوفڵدراوەکانتی پێ ببینیت. بەهیوای سەرکەوتن.
چۆنییەتی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ئەپی Notes لە سیستەمی iOS دا
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، خۆشحاڵم بەوەی کە خوای بەتوانا دەرفەتی دام کە بێمە خزمەتتان و بتوانم بابەتێک دەربارەی چۆنییەتی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ئەپی Notes لە سیستەمی iOS دا ئامادەبکەم.
شایەنی باسە، کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی ٩.٣ی iOS دا دانانی ووشەی نهێنی بۆ بەشی تێبینیەکان زیاد کرد، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو تێبینیانەی کە تاکە کەسین و تەنها پەیوەندیان بەخۆتەوە هەیە یاخود ئەو تێبینیانەی ناتەوێت کەسی تر بیان بینێت و بیانزانێت بە بەکارهێنانی وشەی نهێنی تایبەت بەخۆت و جیاواز لە وشەی نهێنی بەشەکانی تری ئامێرەکەت دایان بخەیت و ڕێگری بکەیت لە وەی کە زانیاریەکانت ببینرێت لە لایەن کەسی دووەمەوە و کەی ویستت لێیبوو خۆت سەیری دەکەی.
هەنگاوەکانی چۆنیەتی گەراندنەوەی وشەی نهێنی
١- سەرەتا بڕۆ بەشی Settings
٢- دواتر بەشی Notes
٣- پاشان بەشی Password
٤- لێرەدا Reset Password هەڵبژێرە
٥- ئینجا لێرەدا داوای وشەی نهێنی Apple IDـیەکەت دەکات پێویستە بینوسی چونکە بەبێ ئەو ناتوانیت گەڕاندنەوەکەت ئەنجام بدەیت
٦- Reset Password دووبارە هەڵبژێرە
٧- لێرەدا دەتوانیت وشەیەکی نهێنی نوێ بنوسی
_________________________________