بەرنامەیێکی پایتۆن بە یارمەتی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە دێت

monovar-python-detection

لە ئێستا دا بۆ زانین بە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە سەر DNAکان ، میلیۆن سلول یا خانوو لیکدەدەن تا ئاکامێکی پوختە لە تووش بوون بەدەست بێنن.بەڵام زانکۆی ئەندرسۆن پرۆگرامێکی لە سەر پایتۆن (پایسۆن) نووسیوە بە ناو Monovar Method ،ئەم بەرنامە سلولەکان کە توشی شێرپەنجە دەبەن دەیانناسێت و جوولەکانیان تۆماردەکات.

Monovar یارمەتی پزیشکان دەدات کە پیش ئەوە دەست بەکاری شیمی دەرمانی بکەن یان شێوازی کۆنەی چارەسەری شێرپەنجە بەکاربێنن هەنگاوێک بەرەو چارەسەر کردن پێش بچن.ئەم بەرنامە بە پێچەوانەی شێوازی کۆنەکەی کە توێژینەوەی لە سەر میڵیۆن سلولی دەکرد ئێستا چەند سلول  چاودێری دەکات. ئەم شێوازە ناسراوە بە SCS کە کورتکراوەی  (Single Cell Sequencing) ، ئەم شێوازە  لە بەشەکانی دیکە وەک  میکرۆبیۆلۆژی،نۆرۆبیۆلۆژی وئیمۆنۆلۆژی کارا و بە سوودە.

لێرە دەتوانن کار بەم نەرمەکالایە بە ڤیدیۆ ببینن.

سەرچاوە


 _________________________________

You may also like...