وێنەيەکی دزەپێکراوی گالاکسی نۆت حەوت بڵاوکرايەوە

خەندان – سەربەست نەجمەدين

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەلايەن چەند سەرچاوەيەکی نزيک لە کۆمپانيای سامسونگەوە راگەياندرا نەوەی داهاتووی گالاکسی نۆت ژمارە حەوت دەبێت نەک شەش، وێنەيەکی دزەپێکراويشی بڵاوکرايەوە.

لەلايەن خۆشيەوە پێگەی “android authority“، وێنەی ئەو ئامێرە نوێيەی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکەدا ديارە گالاکسی نۆت حەوت بە قەبارە لە ئامێرەکانی ديکە گەورەترەو شێوازی گالاکسی ئێس حەوتی هەيە.




هەرچەندە هێشتا بە فەرمی تايبەتمەندييەکانی ئەو ئامێرە نوێيە نازاندرێت، بەڵام هەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوەداوە شاشەکەی ٥.٨ ئينجە و رامەکەشی شەش گێگابايتە، ئەمە بێجگە لەوەی کامێراکەشی ١٢ مێگاپێکسڵە.


پێدەچێت توانستی باترييەکەشی لەنێوان ٣,٦٠٠ بۆ چوار هەزار ملیئەمپێر بێت، شاشەکەشی تەکنەلۆژيایی “Quad HD dual-edge Super AMOLED display” تيادا بەکارهێنراوە، هەروەها پشکنەری رەشێنەی چاويشە.



 _________________________________

You may also like...