KDENLIVE نەرمەکالای دەستکاریکەری ڤیدیۆ بۆ لینوکس!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
هاورێیان زۆر جار ڤیدیۆیێک بە کامێرای تەلەفۆنەکەت دەگریت و پێت خۆشە کە دەستکاری بکەیت
 تاکوو هەم لەبواری دەنگ و ڕەنگ جوانکاری بە خوازی خۆتی لیبدەی ،بۆ ئەم مەبەستە
 دەتوانی سوود لە زۆر نەرمەکالای دەستکاریکەری ڤیدیۆمان بگریت ـ
 بۆ وێنە  BLENDER ،LIGHTWORKS،FLOWBLADE MOVIE EDITOR،OPENSHOT،..ـ
کە بە شێوازی خۆرایی و بەلاش بەڵاو  کراوەن تەنانەت کۆدەکانیشیان بە شێوازی سەرچاوەکراوەیە.لەم ب
ابەتە ناساندنێکی کورت دەربارەی KDENLIVE دەکەین.
KDENLIVE نەرمەکالای دەستکاریکەری فایلی ڤیدیۆکانە کە بەشێوازی سەرچاوەکراوەو
 خۆڕایی تایبەت بە رووخساری ڕوومێزی KDEـیە.لە مۆنیتۆری دوانی ،لیستێک لە فایلە
 ڤیدیۆکان،توانایی رێکخستنی رووخسارەکان ،ئێفیکتەکان و گۆڕانکاری لە ڤیدۆ پاڵپشتی دەکات.
ئەم نەرمەکالا لە زۆر یەک لە شێوازەکان یان فۆرماتەکانی ڤیدیۆ هەروا کامێراکان تەنانەت بە
رووناکی خوارەوە وەک  (Raw و AVI DV editing), Mpeg2, mpeg4 and h264 AVCHD (کامێرای چکۆلە) پشتگیری و کامێرای پێشکەوتوو
وەک HDV وە AVCHD ،XDCAM-HD™ IMX™ (D10) streams, DVCAM (D10) , DVCAM, DVCPRO™, DVCPRO50™ streams and DNxHD™ streams دەناسێت .
لە زۆر کۆداک بۆ خویندە پاڵپشتی دەکات کە بەراستی جیگای سەرسوورمانە بۆ ئەم کارە لە بەرنامەی FFMpeg سوود وەردەگرێت.
دامەزراندنی لە سەر ترمیناڵ :

sudo apt-get install kdenlive

یان دەتوانن لە رێگای Software Center دایمەزرێنن.
هاوڕێیان لێرە دەتوانن چەن ڤیدیۆی کورت بۆ فێرکاری ببینن .
لێرە دەتوانی پاکەتەکەی بۆ سیستەمی کارپیکردنیLinux ، FreeBSD و Mac OS X دابگری.
لەئاکام پاش دامەزراندن :
له‌ ماڵپه‌ری قه‌زوانه‌وه‌ 

 _________________________________

You may also like...