چەند دووربین لەشاشەكان باشە ؟؟

3010a0a40892fbc9aaa1db94cd8c3457_XL

پەیمانگەیەكی ئەڵمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی رایگەیاندووە، كە مرۆڤ پێویستە دوورییەك دیاریبكات تاكو لەوێوە سەیری شاشەكان بكات، ئەوەش بۆ سەلامەتی چاوەكانییەتی.

ئەو پەیمانگە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەكردووە، كە شاشەی تەلەفزیۆنەكان و كۆمپیوتەرو ئەوانی تر دەبنە هۆی ئازاردانی چاوەكان و ماندوبوونیان لە حاڵەتی نزیك بوونەوە لێیان.
ئەم پەیمانگەیە ڕایدەگەیەنێت، نزیكی لە شاشەكان واتا لە حاڵەتێك تۆ (50) سەنتیمەتر دوور بی لە شاشەكەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن كە ماوەی نێوان چاوەكانت و شاشەكان پێویستە لە (75) سەنتیمەتر كەمتر نەبێت، هەروەها (100) سەنتیمەتریش بۆ ئەو شاشانەی كە قەبارەیان گەورەترە.
لەلایەكی تریشەوە باس لەوە دەكەن كە جۆرو چۆنیەتی تەندروستی چاوی كەسەكان بۆ كەسێكی تر جیاوازە، بەڵام واباشترە تاكو دوور بی لە شاشەكان زیانی تەندروستی بۆ چاوەكان كەمتر دەبێت.

————-

kurdiuكوردیو

 


 _________________________________

You may also like...