چی بکەین تا ببینه خاوه‌نی منداڵی زیره‌ك؟
هه‌موو دایكێك حه‌زی له منداڵی زیره‌كه، به‌ڵام زۆربه‌ی خانمان ئاگادارى ئه‌وه نین زۆر به‌ئاسانی و شێنه‌یی ده‌توانن ببن به خاوه‌نی منداڵێكی زیره‌ك. زانایان و پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن، خانمان ده‌توانن هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی منداڵه‌كه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌كانی مێشكیان دابنێن. ئه‌م كاره هیچ ئه‌سته‌م نییه و ته‌نیا پێویستیتان به كه‌مێك كات دانان و بڕێك تاقه‌ت هه‌یه.
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دووگیانییه‌وه ده‌توانن رۆژانه به ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان قسه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانن كتێبی بۆ بخوێننه‌وه، له هه‌مان كاتدا خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی تازه هه‌رگیز فه‌رامۆش مه‌كه‌ن. به‌پێی گوته‌ی پزیشكان، دڵه‌ڕاوكێی خانمانی دووگیان یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی منداڵێكی نازیره‌ك و ناته‌ندروسته. خانمه‌كه‌م، هه‌ر بۆیه ده‌بێ وریا بی و خۆت له دڵه‌ڕاوكێ دوور بخه‌یته‌وه، كاتێك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بیت كێشی له‌شیشت زیاد له پێویست زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر كێشی نائاسایی منداڵه‌كه‌ت داده‌نێت و ئه‌مه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌تان ئاستی زیره‌كیی لاواز بێت. بۆ ئه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م و خه‌فه‌ت له خۆت دوور بكه‌یته‌وه، پێویسته رۆژانه گوێ بۆ مۆسیقای ئارام و كلاسیك شل بكه‌ی، به‌ڵام ئاگادار به له‌و كاته‌دا مایك به‌كار نه‌هێنی، چونكه به‌م كاره زیان به كۆرپه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نی.
ده‌شتوانن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دووگیانییه‌وه رجێمێكی ته‌ندروستی خۆراكی به چاودێریی پزیشكهكهتان دابنێن و هه‌وڵ بده‌ن رۆژانه هێلكه بخۆن و له هه‌فته‌دا دوو جار سوود له خواردنی ماسی وه‌ربگرن. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، خواردنی ئه‌و خوراكانهی هه‌ڵگری ئه‌سید فولیك یاخود هه‌مان ڤیتامینی ب 12یه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ دروستبوونی منداڵی زیره‌ك، چونكه ئه‌سید فولیك گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌كانی مێشكی منداڵ 70% زیاد ده‌كات.
_________________________________