دەتوانیت بە کیسە خوێیەکی ٢٥٠ دیناری چی بکەیت؟
زۆربەمان خوێ تەنها بۆ خواردن و ئامادەکردنی چێشت بەکار دەهینین، بەڵام جگە لەوەش دەتوانین لە چەند بوارێکیتردا سودی لی ببینین کە گرنگترینیشیان ئەمانەن:
- دەتوانیت خوێ و ئاوی گەرم بەکاربهێنیت بۆ لابردنی پەڵە و زەردی سەر پیاڵە و کوپ کاتێک بەهۆی چای و قاوەوە رەنگیان گرتووە، بە جۆرێک خوێ بکەرە ناو ئاوی گەرم و بۆماوەیەک پیاڵە وکوپەکەی تێدا دابنێ.
- کەمێک خوێ بەسەر رەفەی ناو کەوانتەرەکەتدا بڕێژە بۆ ئەوەی مێروولە بەو ناوەدا نەچێت.
- پێش ئەوەی ماسی پاک بکەیت کەمیک بیکەرە نێو خوێیاوەوە و، پاشان زۆر بە ئاسانی پێست و پولەکەکەی لێدەبێتەوە.
- کەمێک خوێ بکەرە ناو ئەو ئاوەوە کە هێلکەی پێ دەکوڵێنیت، لە کاتی پاککردندا زۆر بە ئاسانی توێکڵەکەی لیدەبێتەوە.
- خوی بکەرە ناو ئەو گوڵدانەی کە گوڵی تێدەکەیت بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.
- کەمێک خوێیاو بڕژێنە بەسەر ئەو پەڵە حیبرەدا کە بەسەر فەرش و مافوری ماڵەکەتەوەیە و پاشان ئەنجامەکەی ببینە.
- بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو فڕن و سەلاجە دەتوانیت کەمێک خوێ لەگەڵ دارچین تێکەڵ بکەیت و دایبنێیت.
- بۆ پاککردنەوەی تاوەی چەور و رۆناوی تەنها پێویستت بە کەمێک خوێ و پارچە خاولییەک یان کلینیکسی چیشتخانە هەیە.
- پێش ئەوەی دەستبکەیت بە پاککردنەوەی فڕنەکەت کەمێک خوێی پێدا بکە.
- ئەو کەسانەی ددانەکانیان بەهۆی زۆر خواردنی چای و قاوەوە زەرد بووە، دەتوانن خوێ لەگەڵ بیکاربۆناتی سۆدیۆم تێکەڵ بکەن و بە فڵچە ددانەکانیانی پێ پاک بکەنەوە.
_________________________________