چۆن وێنه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراو به‌فۆتۆشۆپ ده‌ناسیته‌وه؟
له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ده‌ستكاریكراوی بڵاوده‌كرێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌هۆیانه‌وه به لارێ‌دا ده‌بردرێن و هه‌ندێكجار كێشه‌ی له‌لابه‌لای ناوه‌ته‌وه.
بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراو و بڵاوكراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زۆر ئاسانه و ده‌توانرێت به ته‌نها به به‌كارهێنانی گووگڵ، نهێنی ده‌ستكاریكردنی وێنه‌كان ئاشكرابكه‌ی.
ره‌نگه ئه‌و رێگه‌یه زۆر نوێ نه‌بێت و شتێكی تازه نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆربوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستكاریكراو و بڵاوكردنه‌وه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌مڕۆ شتێكی پێویست بێت و تیمی ته‌كنیكی وێبسایتی كوردستان 24 به پێویستی ده‌زانێت رێكاره‌كانی بڵاوبكاته‌وه.
له سه‌ره‌تاشدا ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
1- یه‌كێك له براوزهرهكانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، وه‌كو (Internet Explorer – Google Chrome – Firefox - Safari) وێبسایتی گووگڵ (google.com) بكه‌وه.
2- دواتر جۆری گه‌ڕانه‌كه بكه به گه‌ڕان به‌دوای وێنه (Image).
3- ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت به‌دوایدا بگه‌ڕێی، له‌سه‌ر كۆمپویتهرهكهت خه‌زن بكه، بۆ ئاسانكاری وا باشتره له‌سه‌ر دیسكتۆپ بێت.
4- دواتر به ماوس كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه بكه و بیخه‌ره ناو شوێنی گه‌ڕان له گووگڵ، دواتریش هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ت نیشان ده‌دات، كه هاوشێوه‌ی ئه‌ون و و به‌بێ ده‌ستكاری ده‌یخاته به‌ر ده‌ست.
سه‌رچاوه : K24