١٠ فەرمان بۆ پشکنین بیرگە(ڕام) لە لینوکس!
لینوکس یەکێک لە بەناوبانگترین و خۆشەیست ترین سیستەمی سەرچاوە کراوەیە کە فەرمانەکانی کارپێکردنێکی بەهێز دەبەخشنە ئەم سیستەمە . زۆر گرینگە کە لەم سیستەمە بزانین چەندە لە بۆشایی ڕامی بەخۆیەوە داگیر کردووە بەتایبەت کاتێک کە بۆ سێرڤێری ئیشی پێدەکەین.دوو میمۆری لەم سیستەمە خۆی دەنوێنێت ڕامی ڕاستەوینەی سیستەمەکەمان و ڕامێکی دیکە بەناوی سواپ “swap ” کە خیاڵییە.
بە فەرمانی ” free” ئیمە دەتوانین زانیارییکی باشلە بۆشایی میمۆرییەکەمان ،بافێر ،سواپ، بەکارهێنانیان لە لایەن کێرنێڵی سیستەمی کارپێکردنو …هتد بزانین.
لەم بابەتە ئێمە لە بارەی فەرمانی ” free” بۆ زانیاری سەر مێمۆری باس و جەخت دەکەین.
١- نیشاندانی بیرگەی سیستەم :
بە فەرمانی “free” ئێمە دەتوانین زانیاری لە سەر ڕامی فیزیکی و سواپ و بۆشایی لەبەردەستی سیستەمەکەمان بە قەبارەی کیلۆبایت بزانین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە.
qezwan@chawg:~$ free
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 598904 1610604 11132 41740 249856
-/+ buffers/cache: 307308 1902200
Swap: 3905532 0 3905532
٢- نیشاندانی بیرگەی سیستەم بە قەبارەی بایت :
بۆ نیشاندان بە قەبارەی بایت “Bytes” دەبێت لە ئاپشێنی b- (دەیخوێنین داش بی) سوودبگرین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -b
total used free shared buffers cached
Mem: 2262536192 675811328 1586724864 11988992 45281280 270278656
-/+ buffers/cache: 360251392 1902284800
Swap: 3999264768 0 3999264768
٣- نیشاندانی بیرگەی سیستەم بە قەبارەی کیلۆبایت ( Kilo Bytes ) :
بۆ نیشاندانی قەبارەی ڕام بە کیلۆبایت لە ئاپشێنی k- سود وەردەگرین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -k
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 659936 1549572 11708 44220 263944
-/+ buffers/cache: 351772 1857736
Swap: 3905532 0 3905532
٤-نیشاندانی بیرگەی سیستەم بە قەبارەی مێگابایت(Megabytes):
بۆ نیشاندانی قەبارەی ڕام بە مێگابایت لە ئاپشێنی m- سود وەردەگرین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -m
total used free shared buffers cached
Mem: 2157 644 1513 11 43 257
-/+ buffers/cache: 343 1814
Swap: 3813 0 3813
٥- نیشاندانی بیرگەی سیستەم بە قەبارەی گیگابایت(Gigabytes):
بۆ نیشاندانی قەبارەی ڕام بە گیگابایت لە ئاپشێنی g- سود وەردەگرین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -g
total used free shared buffers cached
Mem: 2 0 1 0 0 0
-/+ buffers/cache: 0 1
Swap: 3 0 3
٦- نیشاندانی هەمو و سەرجەم هێڵەکانی بیرگە:
فەرمانی “free” لەگەڵ ئاپشێنی t- هەمو هێڵەکانی ئەو فەرمانەمان بۆ ئاشکاردەکات.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -t
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 660128 1549380 11708 44220 263956
-/+ buffers/cache: 351952 1857556
Swap: 3905532 0 3905532
Total: 6115040 660128 5454912
٧- نیشاندانی بافێری بیرگە لەهێڵێک :
بە ئاپشێنی o- لە گەڵ فەرمانی free لە هێلیک بافێری بیرگەمان بۆ دەردەخات.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -o
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 659996 1549512 11708 44220 263960
Swap: 3905532 0 3905532
٨- بەڕۆژ بوونی بیرگە لە ئاستی کاتێک
ئاپشێنی s- لەگەڵ ژمارەیێک مەودای کرداری بۆشایی ڕام یان بیرگەمان بۆ نیسان ئەدات.بۆ وینە لە فەرمانەکەی خوارەوە هەر ٥ چرکە باریک زانیاری ڕام بەرۆژ دەبێت.بۆ دەرچوون لەم فەرمانە Ctrl + z لێبدەن .کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -s 5
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 664308 1545200 11748 44228 265136
-/+ buffers/cache: 354944 1854564
Swap: 3905532 0 3905532
٩- نیشاندانی زۆرینەو کەمینەی ئاستی بیرگە :
بە ئاپشینی l- ئیمە دەتوانین زۆرینەو کەمینەی کارکردنی ڕام ببینین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -l
total used free shared buffers cached
Mem: 2209508 839320 1370188 11748 82272 390092
Low: 874332 403428 470904
High: 1335176 435892 899284
-/+ buffers/cache: 366956 1842552
Swap: 3905532 0 3905532
١٠- نیشاندانی وەشانی بیرگە :
بەهاوردنی ئاپسێنی V- (پیتی گەورە) لەگەڵ فەرمانی free دەتوانین وەشانی ئەم فەرمانە واتە “free” ئاشکرا بکەین.کرداری ئەم فەرمانە لە خوارەوە پیشاندراوە:
qezwan@chawg:~$ free -V
free from procps-ng 3.3.9
وهرگیراوه به سووپاسهوه له https://qezwan.ir
_________________________________