پێکهاتەی دابەشکاری(partition) لە سیستەمەکانی لینوکس !

سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بە تەواوی ڕەقەکالاکانی لە سەر سیستەم بە چاوی فایلێک تماشا دەکات. بۆئەوەیە کە تەواوی دیوایسەکانی سیستەم وەک : چاپگەر،مۆدێم،فلۆپی درایڤ و پارتیشێنەکان فایلێکی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لە مەسیری dev/ ی سیستەم هەن.

دیسکە ڕەقەکان IDE لە دەبەشکراوەکانی لینوکس بە سەمبۆلی hdXدەناسرێن کە X پیتی چکۆلەی ئەنگلیزییە. بۆ نمونە یەکەم دیسکی ڕەق IDE بە ناوی hda و دوهەمین بە ناویhdb دەناسرێن.

لە بارەی دیسکەکانی SCSI و SATA بە جێگای سەمبۆلی hdX لە sdX سوود وەردگرین. هەروا بیرگەکان وەکو فلاش (FLASH)لەم چوارچێوەی ناسینە ،دابین کراوە.
خاڵ :درایڤەکانی CDو DVD لە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بە سمبۆلی hdX نیشان دەدرێن. لە مەسیری dev/ فایلی تایبەت بە خۆیان هەیە.فلۆپی لە دابەشکراوەکانی دیکەی لینوکس بە سەمبۆلی dev/fd0 /ناسراون.

وه‌رگیراوه‌ به‌ سووپاسه‌وه‌ له‌ https://qezwan.ir

 _________________________________

You may also like...