بەرنامەيەک مەسنجەر و فەيسبوک و ئينستاگرام کۆدەکاتەوە


بەشێوەيەکی فەرمی و لە رێگەی ژووری هەواڵی خۆيانەوە، کۆمپانيای فەيسبوکخزمەتگوزارييەکی بۆ بەرهەمەکانی راگەياند لەپێناو بەفيڕۆنەدانی کات و خیراترکردنی کاری بەکارهێنەران.

وەک ئاشکرايە هەريەکە لە (فەيسبوک، مەسنجەر، ئينستاگرام) لەلايەن کۆمپانيای فەيسبوکەوە بەڕێوەدەبرێن و گەشەيان پێدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانياکە رايگەياند هەرسێ خزمەتگوزارييەکە دەبنە يەک و لە رێگەی بەرنامەيەکيانەوە دەتوانرێت بەکارهێنەر لە يەک شوێن نامە و ئاگادارکردنەوەکان ببينێت.
نموونەيەک لە خزمەتگوزارييەکە

بەپێی راپۆرتێکی فەيسبوک، مانگانە چەندين کۆمێنت و ئاگادارکردنەوەو پەيام لەنێوان ئەکاونت و پەيجەکانی ئينستاگرام و فەيسبوک ئاڵوگۆڕ دەکرێن، هەربۆيە بڕياريانداوە لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) ئاگادارکردنەوەکان و پەيامەکانی فەيسبوک و ئينستاگرام و مەسنجەر بکەن بە يەک و لەوێوە کۆنتڕۆڵ بکرێن کە بۆ ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

واتە ئەگەر کەسێک لە رێگەی هەژمارو پەيجی فەيسبوکييەوە ئينستاگراميشی دروستکردبێت يان پێوەی پەيوەست کردبێت ئەوا دەتوانێت لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) بيانکات بەيەک و لە يەک کاتدا هەموويان ببينێت و وەڵامی کۆمێنت و نامەکان بداتەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ئينستاگرام يان مەسنجەر.

ئامانجی فەيسبوکيش کەمکردنەوەی کات و خێراترکردنی کارەکانی بەکارهێنەرە، تا بتوانێت لەو رێگەيەوە زۆرتر چالاک بێت و هەژمار و پەيجەکانی بەڕێوەبەرێت، ئەم خزمەتگوزارييەش زۆرەملێ نييە و بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاريبهێنێت ياخود بەکارينەهێنێت.

هەنگاوەکان بۆ بوون بە يەک لە رێگەی facebook page manager

خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...