مایكرۆسۆفت دیزاینێكی نوێی ویندۆز 10 ده‌خاته‌ ڕوو




كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا هه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا، له‌ هه‌وڵدایه‌ ئه‌مساڵ دیزاین و شێوازێكی تری نوێ به‌ ڤێرژنی تازه‌ی ویندۆز 10 دروست بكات و بیخاته‌ خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌. ئێسته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ دیزاینه‌ نوێكه‌ی ویندۆز 10 وه‌ك نموونه‌ به‌كار ده‌هێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كانی بدۆزنه‌وه‌.

پێگه‌ی "ویندۆز سێنترال" بڵاوی كرده‌وه‌، گه‌شه‌پێده‌رانی سیسته‌می ویندۆز ده‌ستیان به‌ پڕۆژه‌ی نیۆن كردووه‌، ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و دیزاینه‌ نوێیه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌مساڵ بۆ ویندۆز 10 ده‌یخاته‌ ڕوو.

به‌گوێره‌ی ئه‌و دیزاینه‌ نوێیه‌، ئاسانكاری ته‌واو كراوه‌، بۆ جێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ و ئاپه‌كان له‌و جۆره‌ی ویندۆز و هاوكات وێنه‌ی جووڵاویش به‌ فره‌وانی تێیدا جێگیر كراوه‌.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، پڕۆژه‌ی نیۆن دیزاینی نوێی ویندۆز 10 بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی مایكرۆسۆفت ده‌خاته‌ ڕوو، كه‌ خۆی له‌ سیسته‌می كۆمپیوته‌ری و مۆبایل و چاویلكه‌ی زیره‌كی "هۆلۆلنز" ده‌بینێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ سیسته‌می یارییه‌كانی ئێكس بۆكسیش ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی ساڵانه‌ Build ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی مایكرۆسۆفت بخرێته‌ ڕوو، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.




س.وشە

You may also like...