به‌ وێنه‌ دانانی ژماره‌ نهێنی بۆ سه‌ر دریاڤه‌كان و كردنه‌وه‌ی درایڤه‌كان و داخستنه‌وه‌یان به‌بێ رێستاردی كۆمپیۆته‌ر.

به‌ وێنه‌ دانانی ژماره‌ نهێنی بۆ سه‌ر دریاڤه‌كان و كردنه‌وه‌ی درایڤه‌كان و داخستنه‌وه‌یان به‌بێ رێستاردی كۆمپیۆته‌ر.
بۆ پاراستنی فایله‌كانمان زۆر جار پێویست ده‌كاتی ره‌مز بۆ درایڤه‌كانمان دابنێین
به‌لام دوای كردنه‌وه‌ی ره‌مزیش ده‌بێت كۆمپیۆته‌ر ریستارد بكه‌ین 
تا دووباره‌ داده‌خرێته‌وه‌ لێره‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كه‌ین به‌ ئاسانترین شێوه‌.
سه‌ره‌تا با بزانین چۆن Bit Locker چالاك ده‌كه‌ین
له‌ Control Panel برۆ سه‌ر به‌شی Bit locker Drive Encryption
دواتر ئه‌و درایڤه‌ی ده‌ته‌وێت Bit Locker on بكه‌  
هه‌نگاوی دواتر پێویسته‌ ژماره‌ نهێنی داخل بكه‌یت له‌ هه‌ردوو بۆشاییدا هه‌مان ژماره‌
دواتر 4 هه‌ڵبژادنت ده‌داتێ ئه‌ته‌وێت ریكۆڤێری پاسوۆردت له‌ كوێ خه‌زن بكه‌یت تۆ شوێنێك هه‌ڵبژێره‌ 
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ نهێنیت له‌ یاد چوو پێی بگه‌رێنیته‌وه‌.
له‌ هه‌نگاوی دواتر دوو هه‌ڵبژاردنت ده‌داتێ یه‌كه‌میان خێراتره‌ باشتریشه‌ چونكه‌ تۆ ته‌نها ئه‌و شتانه‌ت 
قوفل ده‌كه‌یت كه‌ له‌ ناویدایه‌ نه‌ك دریاڤه‌كه‌ به‌ كاملی 
به‌ هه‌مان رێگا ئه‌توانی ناچالاكی بكه‌یت یان له‌ ناو درایڤه‌كان كلیكی لای راست Turn on Bit Locker 
ده‌كه‌یت بۆ ئه‌م كاره‌.
..............................................................................................
دوای كردنه‌وه‌ی ره‌مزه‌كه‌مان چۆن قوفلی بكه‌ینه‌وه‌ 
CMD بكه‌روه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ بنووسه‌ 
manage-bde -lock X:
وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ X ئه‌گۆرێت به‌ گوێره‌ی درایڤه‌كه‌ت
تێبینی ژماره‌ نهێنی مه‌به‌ست ته‌نها به‌ ژماره‌ نیه‌ ئه‌و ره‌مزه‌ی داده‌نێیت بۆ خۆت
له‌ ئاماده‌كردن و <ێبه‌جێكردنی 
Ibrahim Sherwani

You may also like...