جیاوازی نێوان پرۆسیسه‌ری 64Bit و 32Bit چیه‌ له‌ رووی به‌كارهێنانه‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ خێرای كۆمپیۆتێره‌وه‌ چیه‌؟

دوو جۆری سه‌ره‌كی پرۆسیس هه‌یه‌ CPU 64bit  32bit 
CPU واته‌ Central Processing Unit  یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ناوه‌ندی 
32Bit - Processor 
هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ پرۆسیسه‌ری 32bit به‌ كارهاتووه‌ بۆ كۆمپیۆته‌ر هه‌ریه‌كه‌ی له‌ كۆمپانیاكانی 
Intel Pentium و AMD وه‌ك و پرۆسیسه‌ری سه‌ره‌كیان به‌ كار هێناوه‌ له‌سه‌ر ویندۆز
Windows 95,98,XP ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی 32 بیت بوون ناتوانرێت 64 بیت له‌سه‌ری دابه‌زێت.
64Bit - Processor 
ئه‌م جۆره‌ پرۆسیسه‌ره‌ بۆ سالی 1961 ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای IBM 
(International Business Machines)
دروستكراوه‌ له‌سه‌ر سوپه‌ر كۆمپیۆته‌ری 7030 ی كاریان پێكردووه‌، به‌لام ئه‌مه‌ كۆمپیۆته‌ری مالان نیه‌ 
بۆ كۆمپیۆته‌ری مالان له‌سالی 2000 جێگیر كرا بۆ ویندۆز XP بۆ سه‌ره‌وه‌ تا ئێستاش، به‌رنامه‌كانی تریش 
ئه‌توانن دابه‌زێنیته‌ سه‌ر كۆمپیۆته‌ری 64 بیت كه‌ بۆ 32 بیت درووست كراوه‌ برێكی كه‌می نه‌بێت،
ئه‌و كۆمپیۆته‌ره‌ی 64 بته‌ ئه‌توانیت 32 بتیش له‌سه‌ر دابه‌زێنیت به‌ چێچه‌وانه‌ی 32 بیت،
له‌ 64 بیت پرۆسیس هه‌موو توانای خۆی به‌كار ناخات وه‌ك له‌ 32 بیت به‌مه‌ش بارگرانی 
كه‌م هه‌یه‌ له‌ سه‌ر پرۆسیسی 64 بیت له‌ چاو 32 بیت بۆ راپه‌راندنی كاره‌كان.
به‌ڵام له‌ كۆمپیۆته‌ری 64بیت ناتوانرێت پرۆگرامی 16 بتی دابه‌زینرێت هه‌ندێك پرۆگرامی كۆنی 32بتیش،
جیاوازی سه‌ره‌كی نیوان 64Bit و 32Bit
جیاوازی نێوانیان ژماره‌ی پرۆسیسه‌كانن كه‌ هه‌ژمارده‌ركێن له‌ چركه‌یه‌ك دا بۆ جێبه‌جێكردنی كارێك،
له‌ 64 مولتی كۆر كارده‌كات واته‌ Parallel كارده‌كات چون هاتن له‌یه‌ك كاتدا به‌مه‌ش ئه‌توانرێت 
خێری به‌ ده‌ست بهێنرێت بۆ كاركردنی كۆمپیۆته‌ر له‌ چركه‌یه‌ك دا یان  كارپێكردنی چه‌ند پرۆگرامێك له‌یه‌ك كاتدا،
كۆمپیۆته‌ری 64بیت خێرا تره‌ له‌ كۆمپیۆته‌ری 32 بیت له‌رووی میمۆریه‌وه‌ RAM بری میمۆریت چه‌نده‌ 
هه‌مووی به‌كار ده‌خات به‌مه‌ش كه‌مترین كات تووشی خاوی كۆمپیۆته‌ر ده‌بێت،
به‌ڵام له‌ 32بیت برێكی كه‌م RAM مێمۆری به‌كار ده‌بات ئه‌گه‌ر 4GB بێت ئه‌وا 2GB به‌كاردێنێت 
كه‌چی له‌ 64Bit هه‌ر 4GB كاری پێده‌كرێت له‌یه‌ك كاتدا،
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی زیاتر یاری گرافیكی ده‌كه‌ن ده‌رك به‌وكاره‌ده‌كه‌ن كه‌ پرۆسیسه‌ری 64بیت باشتره‌ 
خێراییه‌كی زیاتر ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ چاو 32 بیت، هه‌ندێ یاری به‌هێزیش هه‌ن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێت ده‌لێت 
تۆ 32 بیت به‌ كاردێنیت ناتوانی ئه‌م یاریه‌ دابه‌زێنیت،
 زۆری به‌كارهێنه‌ری كۆمپیۆته‌ر روویان كردوه‌ته‌ 64 بیت برێكی كه‌م ماوه‌ له‌ 32 بیت چوونكه‌ كۆمپیۆتێره‌كانی ئێستا پشگیری هه‌ردوو جۆری 64 و32 بیت ده‌كه‌ن ،
..................................................................
با بزانین بۆچی به‌ 32بیت ده‌وتریت 86X 
پرۆسیسه‌ری 16 بیت (8086 ،8088) پرۆسیسه‌ره‌
پرۆسیسه‌ری 32 بیت (80386 ،80486) پرۆسیسه‌ره‌ 
پرۆسیسه‌ری 64 بیت 80x86 پرۆسیسه‌ره‌ 
هه‌ربۆیه‌ش ناوی 86X له‌ هه‌ردوو ژماره‌ی كۆتای وه‌رگێراوه‌ له‌ پرۆسیسی جۆری 32بیتی.
........................
له‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی 
Ibrahim Sherwani

You may also like...