تایه‌ی زیره‌ك داهێنرا

كۆمپانیای گودیێر دروستكردنی تایه‌یه‌كی زیره‌كی بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ڕاگه‌یاند، ئه‌م به‌رهه‌مه‌شه‌ی به‌ شۆڕشێك له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی بواری ئۆتۆمبێل و گواستنه‌وه‌ داده‌نرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان له‌ دنیادا بڵاو ببێته‌وه‌.
 
ئه‌و تایه‌ نوێیه‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌رهه‌می هێناوه‌، ناوی "ئیگل-360"ی لێ نراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ناوازه‌ترین و نایابترین جۆره‌كانی تایه‌ كه‌ تا ئێسته‌ له‌ دنیا به‌رهه‌م هاتبێ، به‌ باشترین شێوه‌ خۆی ده‌نگونجێنی و یارمه‌تی جووڵه‌ و سووڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ هه‌موو لایه‌ك زۆر به‌ ئاسانی ده‌دات.
 
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌و جۆره‌ تایه‌یه‌ به‌ ته‌واوی هه‌سته‌وه‌رن و زانیاری ورد له‌ ڕێی مێشكی زیره‌كی ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كانی به‌رده‌می شوفێر پێشان ده‌دات، یارمه‌تی زانینی شێوه‌ی شه‌قامه‌كان و چۆنیه‌تیی شه‌قامه‌كان به‌ شوفێره‌كان ده‌ڵێ و خۆی له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كان ده‌گونجێنێت.
 
پێگه‌ی بزنس ئنسایده‌ر بڵاوی كرده‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌و تایه‌یه‌ بخرێته‌ بازاڕه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته‌ توێژینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێ تا تایبه‌تمه‌ندی زۆرتری بۆ دابنرێت.
 
ئه‌و داهێنانه‌ی كۆمپانیای "گۆدیێر" له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2016 خه‌ڵاتی "باشترین داهێنان"ی 2016ی پێ به‌خشرا.

You may also like...