سه‌عاتێكی زیره‌ك بۆ نابینایان
كۆمپانیای دۆت په‌ره‌ی به جۆرێكی زیره‌كی سه‌عات دا كه به تایبه‌ت دیزاین كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نابینان و كێشه‌ی بینینیان هه‌یه، ئه‌ویش له ڕێی ده‌ستدان له سه‌عاته‌كه ده‌توانن بزانن سه‌عات چه‌نده، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئادار/مارس ئه‌و سه‌عاته دوای سێ ساڵ له گه‌شه‌پێدانی بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای "Dot"ی تایبه‌ت به ئامێره زیره‌كه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا، توانی ئه‌و سه‌عاته به وردی دیزاین بكات و به جۆرێك خاڵه‌كان ده‌گۆڕێن له‌گه‌ڵ گۆڕانی خولهك و سه‌عاته‌كان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕۆژدا، هاوكات ڕێنوێنی و ڕێنیشاندهریش پێشكه‌شی نابینایان ده‌كات.
نرخی ئه‌و سه‌عاته به 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ و به سیسته‌می "بریل" كار ده‌كات و خۆی له چوار ژماره‌ی به‌رزی جووڵاو ده‌بینێته‌وه كه خولهك و سه‌عاته‌كان ده‌ژمێرن و ده‌گۆڕێن و به ته‌كنیكی بلوتوس كار ده‌كات، به خێرایییه‌كی زۆر داتاكان به ژماره‌ی به‌رزكراوه له‌سه‌ر ڕووی ته‌ختی سه‌عاته‌كه ده‌رده‌خات و پاترییه‌كه‌شی هێنده به هێزه كه ده‌توانن به پێنج ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌حنی بكه‌نه‌وه به به‌رده‌وامی به‌كاری بهێنن.
له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، كۆمپانیای دۆت 140 هه‌زار دانه له‌و سه‌عاته ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌مه‌ش هاریكارییه‌كی زۆر مه‌زن ده‌بێ بۆ كه‌سانی نابینا.