نیسان پێوەری خۆی لە ئەسپەوە کرد بە حوشتر

 
کۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی، وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیا له‌ جیهاندا، بڕیاری دا حوشتر بكاته‌ پێوه‌ری نوێی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای به‌شێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی.
 
وه‌ك داهێنانێكی نوێ، كۆمپانیای نیسان كه‌ ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری گه‌وره‌ و داهێنانی نوێ بكات له‌ ساڵانی داهاتوودا، بڕیاری داوه‌ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تایبه‌ت به‌ بیابان دروست ده‌ركێن، یه‌كه‌ی پێوانه‌یی ئه‌سپ بگۆڕێ بۆ حوشتر، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێكخه‌ری توانای بزوێنەری ئۆتۆمبێله‌كه‌.
 
ئه‌م داهێنانه‌ی كۆمپانیاكه‌، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كۆمپانیاكانی تری دنیا كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی نیسان، ئه‌وانیش به‌كاری بهێنن.
 
نیسان، بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پێوانه‌ نوێیه‌ی له‌ بیابانی وڵاتی ئیماڕات ئه‌نجام دا و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ گه‌ڕی شه‌ش مانگی دووه‌می ئه‌مساڵی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ست به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ بكه‌ن.

You may also like...