نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
سه‌لام و رِهحمهتى خواى گه‌وره‌تان لێبێت….
ئه‌م نامه‌یه بكه‌ره به‌ڵگه بۆ خۆت نه‌ك ببێته به‌ڵگه له‌سه‌رت،خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :{إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ
الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور
واته:ئهوكهسانهى كه‌ئه‌یانه‌وێ بهدرِهوشتى بڵاوبێته‌وه له‌ناوئیمانداراندا ئه‌وه سزایه‌كى به‌ئێشیان بۆهه‌یه له‌دونیاو دوارِۆژدا.
ئایا ئه‌زانى بڵاوكردنه‌وه‌ى یان گۆرینه‌وه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوانهو حه‌رام خراپه‌یه‌كى جاریه‌یه؟ واته تاوانه كه‌ى و تاوانى
ئه‌وه‌ش كه بڵاوى ده‌كاته‌وه بۆ تۆ ده‌بێت هه‌تاوه‌كو بۆ لاى خواى گه‌وره دهگهرِێیتهوه و ته‌وبه ده‌كه‌ى؟
رِازیت به‌وه‌ى دایكت یان خوشكت ئه‌و وێنانه ببینن ؟ ئه‌ى ئه‌و موسڵمانانه برات نین؟
به چ شتێك وه‌ڵامى پهروهردگاردهدهیتهوه كاتێ پرسیارت لێ ده‌كات ده‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه له رِۆژى دوایى دا ؟
ئایا ده‌زانیت تاوانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌یرى ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ن له ئه‌ستۆى تۆدایه؟
ئایا ده‌زانیت باڵانسى تاوانه‌كانت زیاد ده‌كه‌ن به زیاتر گۆرِینهوه و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه ته‌نانه‌ت دواى مردنیشت؟
ئایا ده‌زانیت : بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه له ناو خه‌ڵكیدا دواى مردنت ده‌بێته هۆى سزادانت له ناو گۆرِ تا هاتنى قیامه‌ت؟
براى بهرِێزم بیر بكه‌ره‌وه ……….
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا
يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واته : خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (به موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكه‌ن له
سه‌یركردنى حه‌رام و داوێنیان بپارێزن ئه‌وه پاكترو چاكتره بۆیان خواى گه‌وره ئاگاداره به‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن).
براى به‌رێزم بیر بكه‌ره‌وه ………….
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة : اصدقوا إذا حدثتم ،
وأوفوا إذا وعدتم ، وأدوا إذا أتمنتم ، واحفظوا فروجكم ، وغضوا أبصاركم ، وكفوا أيديكم ) . ( حسنه الألباني( .
واته : (ئه‌گه‌ر گرنتى شه‌ش له نه‌فسى خۆتانم بۆ بكه‌ن گرنتى به‌هه‌شتان بۆ ده‌كه‌م : رِاستگۆ بن ئه‌گه‌ر قسه‌تان
كرد،به وه‌فا بن ئه‌گه‌ر په‌یمانێكتات دا، ئه‌گه‌ر ئه‌ماناتتان لا بوو بیگێرِنهوه، داوێنتان بپارێزن ، چاوتان له سه‌یركردنى حه‌رام بپارێزن ،………)
براكه‌م ئه‌وه‌ى تۆ پێى هه‌ڵده‌ستى به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ره‌ڵایى و گه‌نده‌ڵى ده‌ژمێررێت ، دڵه‌كان ده‌مرێنێت ،بێ ئاگاكردنى
خه‌ڵكه له یادى خواى گه‌وره ،بزانه نه‌زه‌ركردن و سه‌یركردنى حه‌رام هۆیه‌كه بۆ زیناكردن ، به‌ئاگابه نه‌وه‌ك بكه‌ویته
داوی یه‌وه ، ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و وێنانه‌وه بكه‌وێته داوى زیناوه گوناهه‌كه‌ى بهگهردنى تۆیه ….بگهرِێنهوه بۆ لاى
خواى په‌روه‌دگار تا كات له ده‌ست نه‌چوه…
پاشان ئه‌گه‌ر تۆ شاره‌زاى له به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سه‌رناخه‌یت و هه‌ر خراپه‌یه‌ك
هه‌بێت نه‌هى لێ بكه‌یت…؟؟؟؟
_________________________________