کاتژمێری قیامه‌ت ته‌نها 5 خوله‌کی ماوه
کاتژمێری قیامه‌ت ته‌نها 5 خوله‌کی ماوه!
.
کاتژمێری قیامه‌ت له‌لایه‌ن زانایانی بواری ئه‌تۆمه‌وه دروست کراوه. بیرۆکه‌ی دروستکردنی ئه‌م کاتژمێره بۆ ئه‌وه‌یه، که جیهان له زیانی چه‌کی ئه‌تۆمی، گۆڕانی که‌شوهه‌واو هۆکاره‌کانی دیکه، که ئه‌مانه هه‌موویان ده‌بنه هۆی روودانی کاره‌سات له‌دژی مرۆڤایه‌تی، ئاگادار بکاته‌وه.
به‌پێی ئه‌م کاتژمێره، هه‌ر کاتێك گه‌یشته کاتژمێر (12)ی نیوه‌شه‌و، ئه‌وا کۆتایی ژیان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی. به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی وڵاته زلهێزه‌کان و پیشاسازییهکانی جیهان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی کوره‌کانی ئه‌تۆم و پیسکردنی هه‌وای ده‌وروبه‌ری گۆی زه‌وی، ئه‌م کاتژمێره رۆژ له‌دوای رۆژ، به‌ره‌و کاتژمێر (12)ی نیوه‌شه‌و هه‌نگاو ده‌نێت.
له مانگی کانوونی دووه‌می ساڵی (2010)دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ وڵات ره‌چاوی هه‌ندێ یاسای تایبه‌ت به پیسکردنی هه‌وایان کرد، کاتژمێری قیامه‌ت یه‌ك کاتژمێر گهڕێندرایه دواوه، واته مه‌ترسی کۆتایی ژیان که‌م بووبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، ئه‌م کاتژمێره گه‌یشتۆته (11:55) خولهك، واته به‌پێی ئه‌و کاتژمێره، ته‌نها (5) خولهك ماوه تا کۆتایی ژیان ببینین!
ئه‌و ده‌ستگه‌ی زانایانی ئه‌تۆمی، که ئه‌م کاتژمێره‌یان دروست کردووه، لیستێکیان بڵاوکرده‌وه، که ئه‌و لیسته ده‌توانێت ئه‌م کاتژمێره رابگرێت، لیسته‌که‌ش ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت؛
1. پێویسته ئه‌مریکاو چین ئیمزا له‌سه‌ر رێکه‌وتنی وه‌ستاندنی به‌کارهێنانی ماده زیانبه‌خشه‌کان بکه‌ن، له‌ناویشیاندا، کوره‌کانی ئه‌تۆم.
2. دامه‌زراندنی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کی نیوده‌وڵه‌تی، که به‌رپرس بێت له بواری ئه‌تۆمی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و سنوورێکیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی جه‌کی ئه‌تۆمی دابنێت و هه‌روه‌ها، گرنگییه‌کی به‌رچاو به ئاسایش و سه‌لامه‌تی بواری ئه‌تۆم بدات.
3. به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم و رێگه‌پێدانی ئه‌و رێکخراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی ماده ئه‌تۆمییه‌کان و چۆنیه‌تی گواستنهوهییان.
4. ئیمزاکردنی رێکه‌وتنی جۆراوجۆر له بواری راگرتنی پیسکردنی هه‌وای ده‌وروبه‌رو زۆربوونی گازی دووانه ئۆکسیدی کاربۆن و هه‌روه‌ها، دانانی باجی قورس له‌سه‌ر ئه‌و بواره.
5. گۆڕینی پیشه‌سازی خه‌ڵووز به‌و پیشه‌سازییه نوێیانه، که گازی ئۆکسجین ده‌رده‌که‌ن.
6. که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و سێکته‌رانه‌ی که ده‌بنه هۆی زیادبوونی گازی دووانه ئۆکسیدی کاربۆن و به‌جێگه‌ی ئه‌وه، وه‌به‌رهێنان له‌و سێکته‌رانه بکرێت، که گازی ئۆکسجین زیاد ده‌که‌ن.
_________________________________