ئه‌فسه‌رێكی سوپای عیراق به‌هۆی دزیكردنیهوه له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌فسه‌رێكی سوپای عیراقیان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه، كه دزی له دوو ماڵ كردووه.
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕه‌كی (عه‌ره‌بان) ی شاری هه‌ولێر كه گه‌ڕه‌كێكی كۆنی ئه‌و شاره‌یه، دزێك دوو ماڵی بڕیووه.
وتیشی: “ئه‌و دزه له‌كاتی چونه سه‌ر ماڵه‌كان به چه‌كوشی گه‌وره هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ژنی یه‌كێك له ماڵه‌كان و دواتر رایكردووه، به‌ڵام به‌ده‌ستخۆشییه‌وه ئه‌و ماڵه كامێرای چاودێرییان داناوه، بۆیه توانرا دزه‌كه ببینرێت و توانرا ده‌ستگیر بكرێت”.
رائید كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دزه‌كه ناوی (ج. ر. ح)ه و له‌دایكبووی ساڵی (1990)ه و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و خه‌ڵكی شاری موسڵه و پله‌ی (مولازمی یه‌كه‌م) ی هه‌یه له‌ناو سوپای عیراق و شه‌ش رۆژیشه هاتۆته ناو شاری هه‌ولێر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عیراق دانی به تاوانی سێ دزی گه‌وره داناوه له‌شاری هه‌ولێر”.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد كه ئێستا ئه‌و دزه به بڕیاری دادوه‌ر به‌نده به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عیراقی
سه‌رچاوه : خه‌ندان
.
_________________________________