کۆمپانیای گووگڵ خەڵاتێکی 3 ملیۆن دۆلاری دایە ئەم گەنجە مسوڵمانە ؟
.
پێغه‌مبه‌رى نازدار فه‌رموويه‌تى ( باش‌ترين كه‌س له ئێوه ، ئه‌وه‌تانه كه بۆ خه‌ڵكى تر باشبێت ) ..
سوپاس بۆ خوا مرۆڤايه‌تى به گشتى له‌و جۆره كه‌سانه‌ى به به‌رده‌وامى تياههڵكهوتووه كه خه‌مى خه‌ڵكيان به‌لاوه گرنگتر بووه له خه‌مى خۆيان ، به‌مه‌ش توانيويانه ببنه باش‌ترين كه‌س و شايسته‌ى رێز و پێزانين و ناوبانگيى به‌ربڵاوى جيهانيى ..
(سه‌لمان خان ) ى ئه‌مريكى كه دايك وباوكى بهنگلاديشين، له ساڵى 2004 دا ، ويستى يارمه‌تى ( ناديه ) ى كچه ئامۆزاى بدات ، كه ته‌مه‌نى ۱۳ ساڵانه و له بيركاريدا لاواز بوو ،كه ۲۰۰۰ كيلۆمه‌تر دوور بوو لێى ، وانه‌ى بيركارى بۆ ئامۆزاكه‌ى تۆمار ده‌كرد و له‌ڕێى ئينته‌رنێته‌وه ( يوتيوب ) ئهينارد بۆى .. سه‌ره‌تاكه‌ى به‌مجۆره و له‌ته‌نها يه‌ك كه‌سه‌وه ده‌ستى پێكرد ، كه ناديهى ئامۆزاى سوودى زۆرى وه‌رگرت له وانه‌كانى سه‌لمان خان ، ئيتر وورده وورده خزمه‌كانى تريشى سه‌يرى وانه تۆماركراوهكانيان ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تايه‌ك بوو بۆ سه‌ركه‌وتن و ناوبانگ و خێرى به‌ربڵاو و به‌رده‌وام ..به‌ڵام ئێستا زياتر له ۸۰ مليۆن كه‌س سوود وه‌رده‌گرن له وانه‌كانى سه‌لمان خان ..
ئێستا پێگه‌ی خۆى هه‌یه به‌ناوى (www.khanacademy.org )
سه‌لمان خان ، كه له باش‌ترين زانكۆكانى ئه‌مريكادا خوێندوويه‌تى ، له كۆمپانيا داراييه‌كاندا به مووچه‌يه‌كى زۆر كاريدهكرد ، له ساڵى 2009 ه‌وه ، ئيتر بڕياريدا وازبهێنێت له ئيشه‌كه‌ى و خۆى يهكلايى بكاته‌وه بۆ ووتنه‌وه‌ى وانه خۆبه‌خشه‌كانى له ( بيركارى ، فيزيا ، كيميا ،زينده‌وه‌رزانى ، ئابورى ، كۆمپيوته‌ر و مێژوو ) دا ، هه‌فته‌ى 5 وانه ، به بێ به‌رامبه‌ر ، هاوسه‌ره‌كه‌ى خان مۆڵه‌تى يه‌ك ساڵى دا به خان ، كه ئيشێك بدۆزێته‌وه بۆ بژێويى ، چونكه ئهومليۆنهها سوپاس و دهستخۆشييهى ئاراسته‌ى ده‌كرێت هيچ سوودێكى بۆ خۆى و مناڵه‌كانى نييه ، به‌ڵام به جۆرێك خوا ده‌رووى لێكرده‌وه كه به خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌ده‌هات ، ئه‌ويش كاتێك ( بيڵ گه‌يتس ) يه‌ك مليۆن و نيو دۆلارى بۆ نارد ، وه كۆمپانياى ( گوگڵ) يش دوو مليۆن دۆلاريان به ديارى بۆ نارد ..
ئێستا وانه‌كانى ( سلمان خان ) ته‌نها به ئينگليزيى نييه و خه‌ريكه به چه‌ندين زمانى جيهانى ته‌رجومه ده‌كرێت ، كه له هه‌موويان چالاكتر زمانى ئيسپانييه ..
سه‌لمان خان ، له وانه تۆماركراوهكانيدا به ڤیديۆ ، خۆى پيشانى قوتابيه‌كانى نادات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ركيزى قوتابيه‌كانى نه‌بات ، هه‌روه‌ها به نووسينى كۆمپيوته‌ر نانوسێت ، به‌ڵكو به ده‌ستوخه‌تى خۆى ئه‌نووسێت و بابهتهكان شيكار ده‌كات ..چونكه بڕواى وايه كه ده‌ستنووس زياتر سه‌رنجڕاكێشه و كاريگه‌ريى له‌سه‌ر قوتابيه‌كانى ده‌بێت ..
.
سه‌رچاوه: رێگای ژیان
www.regayzhyan.com
_________________________________