پێغه‌مبه‌ری خۆت بناسـه
.
1-ناوی (محمد)ناوی باوكی (عبدلله) یه ناوی باپیری (عبدالمتلب) له گه‌لی عه‌ره‌به هۆزی (قوره‌یشی) یه ناسراو به(ابواالقاسم)
2-ناوی دایكی (ئامینه)ی كچی (وه‌هه‌ب)ه كهبهڕیز ترین ئافره‌تی قوڕه‌یش بووه.
3-له‌سكی دایكی بووباوكی وه‌فاتی كردووه.
4-له‌ڕۆژی دووشه‌مه له (12)ی مانگی (ربیع الاول) له‌سالی (521)ی زاینی ناسراو به‌سالی فیل له‌شاری مككه له‌مالی (ابوتالب) له‌دایك بووه.
5-ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیریان داوه به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چوارن.:1-(ئامینه) دایكی 2-(به‌ڕه‌كه) ی حه‌به‌شی3-(ئوم ئه‌یمه‌ن) 3- (سوه‌یبه) 4- (حلیمه سعدیه) به‌لام له هه‌مویان زایاتر (حلیمه سعدیه) بوه.
6-ته‌منی 6سال بودایكی وه فاتی كردوو چوه لای باپیری (عبدالمتلب)
7-ته‌مه‌نی هه‌شت سال بوو باپیری وه‌فاتی كردوو چوه لای مامی (ابوتالب)
8-له‌ته‌مه‌نی (12)سالی له‌گه‌ل مامی (ابو تالب) چوو بۆ شام به‌لام ڕیگه‌دا گه‌ڕایه‌وه چونكه (به‌حیرا)ی راهیب ئامۆژگاری مامی كرد كهنهیبات بۆ ئه‌م سه فه‌ره . وتی ئه‌گه‌ر جووله‌كه بیبینن دهیناسننهوه و ده‌یكوژن وتی ئه‌م كوڕه پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێت.
9-له‌ته‌مه‌نی(25)سالیدا ژنی هێناو ناوی خێزانی (خدیجه)بوو(رضي اللة عنها)
10-سێ كوڕی هه‌بوو 1-(قاسم) 2-(عبدلله) نازناوی (طاهروطيب) بوو 3-(ایبراهیم) هه‌رسیكیان به‌مندالی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر مردن
11-چوار كچی هه‌بوو :1-(زینب) 2-(روقیه) 3-(ام كلثوم) 4-(فاطمة)
12-دوانزه مامی هه‌بوو :1-ئمامی (حمزه) 2-ئیمامی (عباس) 3-(ابوطالب) 4-(ابولهب) 5-(حارث) 6-(زوبير) 7-(عبدا لكعبة) 8-(موقةووةم) -(قوثةم) 10-(حةجل) 11-(ضرار) 12(غةيداق).به‌لام ته‌نها ئیمامی (حمزه)و ئیمامی (عه‌باس ) موسولمان بون
13-شه‌ش پوری هه‌بوو خوشكی باوك: 1-( صفية) 2-(عاتيكة) 3-(ئةروا) 4-(ئومةيمة) 5-(بررة) 6-(بةيضاء (ام حكيم) به‌لام ته‌نها صيفة مووسلمان بوو.
14-به(الصادق الامين) ڕاستگۆی ده‌ست پاك به‌ناو بانگ بوو.
15-له‌ته‌مه‌نی(40) سالی له‌شاری مهككهلهئهشكهوتی (حیرا‌ء ) له(17)ی ڕه‌مه‌زان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌حی بۆهات و بووه به پێغه‌مبه‌ر .
16- (3)سال بانگه‌واز ی ئیسلامی به‌نهێنی بوو له پاشان به‌فه‌رمانی خودا ی گه‌وره بانگه‌واز ئاشكرا كرد.
17سالی (10)پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناونرا سالی ماته‌می (عام الحزن) به‌هۆی مردنی (ابوطالب) و(خديجة) هه‌ر له وسالهش چوو بۆ (طائف) بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام.
18-(1)سال‌و(3) مانگ پێش كۆچكردنیبۆشار ی(مه‌دینه)له(27)ی مانگی (ره‌جه‌ب) له‌به‌شێكی شه‌و له‌شاری (مه‌ككه)وه چوو بۆ(المجسد الاقسی) له‌وێ به‌رز بۆوه بۆ ئاسمانه‌كان كه پێی ده‌گوترێ (الاسرا‌ء والمعراج) هه‌ر له‌و شه‌وه‌ش لهئاسماندانویژفهرز كرا.
19-(13)سال له‌شاری (مه‌ككه)مایه‌وه له‌پاشان كۆچی كرد بۆ شاری (مه‌دینه)
20-(1)ی مانگی (محرم) سه‌ری سالی (كۆچییه).
21-له‌سالی (2) كۆچ له(17) ڕه‌مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی غه‌زای به‌در ڕووی دا .موسولمانه‌كان (313)كه‌س بوون و كافره‌كانیش (1000) كه‌س .
22-له‌سالی (3)كۆچی (15) ی(شوال)له‌ڕۆژی شممه غه‌زای ئوحود ڕوویدا. موسولمانه‌كان (700) كه‌س بوون كافره‌كانیش (3) هه‌زار .
23-له‌سالی (5) ی كۆچی له(15) ی مانگی (شوال) غه‌زای (الاحزاب)ڕووی دا.كافره‌كان(10)هه‌زار كه‌س بون هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر شاری مه‌دینه.
24-له‌سالی (6)ی كۆچی ڕیككهوتننامهی له‌گه‌ل (قوڕه‌یشی)یه‌كان كرد به‌ناوی ڕیككهوتننامهی حودهییه
(صلح الحد ية)
25-له‌سالی (8) كۆچی له(20) ڕه مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی فهنحی شاری مه‌ككه‌ی كرد.
26-پیغه‌مبه‌ر (د.خ)به‌خۆی له (27) غه‌زادا به‌شداری كردووه و(47) سریهشی نارردوه بۆ غه‌زا كردن به‌خۆی به‌شداری نه‌كردووه.
27-یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بوو له‌بێ بڕوایی و كۆیلایه‌تی و تایكیهكان به‌ره بڕوا هێنان بهتاكو ته‌نیایی خوا‌و به‌ندایه‌تی بۆكردنی و ڕووناكی ئیسلام.
28-هه‌ندێ له‌ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی پیغه‌مبه‌ر 1-ڕاستگۆیی 2-ده‌ستپاكی 3-دهمپاكی 4- دلپاكی 5-ڕوخۆشی 6-ئازایه‌تی 7-ێكۆشهری 8-به‌خشنده‌یی 9-میهره‌بانی 10-به‌ئارامی 11-لێبورده‌یی 12-نه‌رم و نیانی 13- بهبهلێنی 14-به‌وه‌فایی 15-خۆنه‌ویستی .
29-ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (23)سالبوو.
30-له‌سالی (11)ی كۆچی له له (12)ی (ربیع الاول)له‌ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی (63)سالی دا له‌شاری مه‌دینه وه‌فاتی كرد‌و هه‌ر له‌مه‌دینه نێژرا .ئیستا گۆڕه‌كه‌ی له‌ناو مزگوتی پێغه‌مبه‌ره (د.خ) له‌شاری مه‌دینه هه‌زاران صه‌لات و سه‌لام لهسهرگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لبێت.
له‌دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌كه ن
له‌گه‌ل ڕێزمدا
_________________________________