كۆنترێن حاڵه‌تی شێرپه‌نجه
زاناكان توانیان كۆنترین حاڵه‌تی مردن له‌مێژودا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی زانایان ئێسك‌و پروسكی پێاوێكیان له(سیبیریا) دۆزیوه‌ته‌وه كه‌به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانییه‌وه یان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته‌وه پێش نزیكه‌ی (4500) ساڵ به‌ر له‌ئێستا گیانی له‌ده‌ستداوه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته له‌مێژودا بۆ كۆنترین حاڵه‌تی توشوبن به‌شێرپه‌نجه هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا پێشبینی ده‌كه‌ن پاشماوه‌ی ئێسكه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ (6000)ی ڕابردوو، به‌ڵام زاناكان دڵنیانین.
هه‌ردو توێژه‌ر (جۆرج میسۆن) ئهمریكیو (ئیركۆتسك)ی ڕوسی دوای شیكاریی ئێسكه‌كانی پیاوه دۆزراوه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت، له‌یه‌كه‌م ئێسكییهوه تا حهوزیشی توشی شێرپه‌نجه بوه، بۆیان ئاشكرابوه به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه پیاوه‌كه نه‌یتوانیوه به‌ئاسانی هه‌ناسه بدات‌و له‌نێوان ته‌مه‌نی (35 بۆ 40) ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بهبهپرسی مردنی چاره‌كێكی مرۆڤ داده‌نرێت له‌خۆرئاوادا، زانایانیش له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیاندا ده‌یسه‌لمێنن، شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه‌و له‌دێرزه‌مانه‌وه نه‌خۆشییه‌كی بڵاوبوه.
—————————————————————–
و : نیازجهلال
_________________________________