ڕۆڵی مهگنیسیۆمو شه‌كره
چه‌ندین ساڵه مه‌گنیسیۆم له‌بواری چاره‌سه‌ریدا بۆ نه‌خۆشی شه‌كره به‌كاردێت، ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی شه‌كره كه‌می مه‌گنیسیۆمه.
ماڵپه‌ڕی (24) بڵاویكرده‌وه، پێویسته له‌كاتی توشبون به‌نه‌خۆشی شه‌كره ڕاوێژ به‌پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خودی بدرێت له‌ڕێگه‌ی خواردنی مه‌گنیسیۆمه‌وه، ده‌شتوانرێت بۆ خۆپاراستن له‌توشبون به‌شه‌كره مه‌گنیسیۆم بخورێت.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا توێژه‌ران ده‌ڵێن:”كه‌می مه‌گنیسیۆم له‌خوێندا جیاوازه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه كه‌می مه‌گنیسیۆم به‌ڕێژه‌ی (47.7%) په‌یوه‌سته به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌وه، ئه‌گه‌ر هاتو ئاستی مه‌گنیسیۆم لهجهستهشدا جیاوازتر بێت به‌به‌راورد به‌خۆێن”.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گۆڤاری (دیابیتس كیر) ده‌ركه‌وتوه خواردنی مه‌گنیسیۆم پێش توشبون به‌نه‌خۆشی شه‌كره مه‌ترسی توشوبن به‌شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش بهشت به‌ستن به‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه بۆماوه‌ی (20) ساڵ مه‌گنیسیۆم دراوه به‌كه‌سانی به‌شداربوی ته‌مه‌ن (18 بۆ 30) ساڵ‌و ده‌ركه‌وتوه به‌رزی ئاستی مه‌گنیسیۆم له‌خوێندا ئه‌گه‌ری توشوبن به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ی كه‌مكردۆته‌وه.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال
_________________________________