ئاگاداری چاوتان بن
گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕزگارت بێت له‌چاویلكه‌و عه‌ده‌سه بۆ بینینی شته‌كانی ده‌وروبه‌رت، جا چ له دوره‌وه یاخود نزیكه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌توانیت نه‌شته‌رگه‌ری لێزه‌ر بۆ چاوت بكه‌یت‌و له‌كێشه‌ی بینین دوربكه‌ویته‌وه.
سایتی (RTL)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، ساڵانه زیاتر له (100.000) كه‌س ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری لێزه‌ره بۆ چاویان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ چاوه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و پزیشكی چاوه‌وه بكه‌ن، تاوه‌كو له‌ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتویی‌و به‌توانایی ئه‌و پزیشكه ئاگاداربن، پاشان ده‌توانن بچنه لای ئه‌و پزیشكه‌و پشكنین بۆ چاوتان بكه‌ن، چونكه هه‌ندێك چاو نابێت ئه‌و لێزه‌ره‌ی بۆ به‌كاربهێنرێت، یاخود به‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها ژور و ئامێری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان، پێویسته زۆر خاوێن بن‌و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییان تێدابێت، چونكه گه‌ر وانه‌بێت، توشی هه‌وكردنی چاو ده‌بیت‌و پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش نابێت به‌هیچ جۆرێك چاوت بخورێنیت، یاخود ده‌ستكاری بكه‌یت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه، چاوه‌كانت زوو زوو وشك ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌و قه‌تره‌و مه‌ڵحه‌مه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه بۆت ده‌نوسرێت، چاوه‌كانتی پێ ته‌ڕ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وشكبونه‌وه بیپارێزیت، هه‌وه‌ها ئاگاداری ڕوناكی زۆر‌و تاریكی بن پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه، چونكه هه‌ردوكیان زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی
_________________________________