ده‌بێته هۆی مردن
هه‌موو دایك‌و باوكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌شێكی خۆش‌و ئارام دابین بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، له‌پێناو دابینكردنی خه‌وێكی خۆش‌و قوڵ، بۆیه هه‌ندێك جار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سهرینو سه‌رجێگای زۆر نه‌رم، چونكه به‌بۆچونی ئه‌وان، ئه‌و كاره خه‌وێكی خۆشتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ منداڵه‌كه، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان وایه، ئه‌وه كارێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر مه‌ترسیداره.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا، كه له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌و ماڵپه‌ڕی فاتی فلور بڵاویكردۆته‌وه، تیایدا توێژه‌ران هۆشداری ده‌ده‌ن به‌دایكان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سهرینو سه‌رجێگه‌ی زۆر نه‌رم به‌كارنه‌هێنن بۆ منداڵه‌كانیان، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی خه‌وێكی خۆش‌و قوڵ بۆ منداڵه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و كاره ڕودانی كاره‌ساتی دڵتهزێنو خنكاندنو گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
دكتۆره (ڕاشیل مون) له‌سه‌نته‌ری پزیشكی منداڵان ئه‌وه‌ی باسكردوه، ئه‌و بۆچووهی دایك‌و باوكان هه‌ڵه‌یه، كه پێیان وایه بالیفو سه‌رجێگه‌ی زۆر نه‌رم، گره‌نتی خه‌وێكی خۆشتر ده‌كات، وتیشی:”به‌پێچه‌وانه ڕه‌نگه ئه‌و كاره ببێته هۆی خنكاندنی منداڵه‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وێت”.
هه‌ر له‌هه‌مان توێژینه‌وه‌دا ئه‌و ئاشكرابوه، ڕێژه‌ی منداڵانی ڕه‌شپێست دوو هێنده‌ی منداڵانی سپیپێستن، كه ساڵانه به‌و هۆكاره گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، بۆیه ئامۆژگاری پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه بۆ دایك‌و باوكان ئه‌وه‌یه، سهرینو سه‌رجێگه‌ی زۆر نه‌رم به‌كارنه‌هێنین، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی منداڵ له‌ڕودانی دڵتهزینو خنكاندنیان.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه
_________________________________